• نوێ

    ئەڤین ئەنوەرهۆکاری بەردەوام خەمباریەکەی ئاشکرا کرد

    ئەڤین ئەنوەرهۆکاری بەردەوام خەمباریەکەی ئاشکرا کرد




    خانمە میدیاکار و مۆدێلی کورد "ئەڤین ئەنوەر" تەمەن ١٩ ساڵ هۆکاری خەمباربوونی بۆ هەوادارانی ئاشكرادەکات و مەرجەکانیشی بۆ هاوسەرگیری دەخاتەڕوو.

    لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەل هەفتەنامەی "ئاژانس" ئەڤین  ئەنوەر ئاماژە بەوەدەکات، " زۆربەی کات خەمبارم و تەنها لەسەر ساشە پێدەکەنم ئەگەر نا هیچ کات دڵخۆشنیم، ژیانی خۆم وەک چیرۆکێکی تاڵ دەبینم، خەونێکی شێتانەم هەیە، عەزدەکەم لەسەر هەور وێنە بگرم"

    ئەڤین هۆکاری خەمبار بوونەکەی بۆ چیرۆکی خۆشەویستی دەگەڕێنێتەوەو دەڵێت، " بە دڵنیاییەوە ١٩ ساڵ تەمەن بەبێ خۆشەویستی نەبووە، بەڵام پەیوەندییەکی خەمناکم هەبووە کە نامەوێت هیچی لەبارەوە بڵێم".

    لەبارەی هەڵبژاردنی هاوسەری داهاتووی دەشڵێت" لە داهاتووشدا هەر کەسێک هاتە ژیانمەوە تاکە مەرجم بۆی ئەوە دەبێت کە رێگر نەبێت لە کاری راگەیاندنەکەم"،

    لە بەشێکی چاوپێکەوتنەکەدا ئەڤین ئەوەش دەخاتەڕوو، کە زۆر حەز بە کاری وێنەکێشان دەکات و کتێب دەخوێنێتەوە، بە نیازیشە لە داهاتودا سرودێک تۆماربکات.
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ئەڤین ئەنوەرهۆکاری بەردەوام خەمباریەکەی ئاشکرا کرد Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top