• نوێ

    کچەکەی ترامپ تۆمەتێک ئاڕاستەی دەکرێت


    کچەکەی ترامپ تۆمەتێک ئاڕاستەی دەکرێت




    رۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرایدەکات ئیڤانكا ترەمپ كچی سەرۆكی ئەمریكا تۆمەتبارە بەوەی چەندین نامەی تایبەت بە كاروباری كۆشكی سپی لەرێی ئیمەیڵی تایبەتی خۆیەوە ناردووە.

    رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریكی ئاشكرایكردوە،" لە ماوەیەكی زۆری ساڵی 2017ە دا ئیڤانكا لەرێی ئیمەیڵە تایبەتەكەیەوە نامەی تایبەت بە كاروباری كۆشكی سپی رەوانەكردووە، بەڵام راوێژكاری یاسایی ئیڤانكا دەڵێت ئەو كارە بە مەبەست نەبووە.

    هاوکات پیتەر میرگانیان راوێژكاری یاسایی كچی سەرۆكی ئەمریكا  دانیبەوەدا ناوە، کە ئیڤانكا ئیمەیڵە تایبەتەكەی بەكارهێناوە، بەڵام زانیاری لەبارەی مەرجەكانی كاركردنی كۆشكی سپی نەبووە و كاتێكیش كە ئاگاداركراوەتەوە دەستبەجێ  ئەو کارەی راگرتووە.

    راوێژکارەکەی ئیڤانکا جەحتیشیكردەوە لەوە، بە هیچ شێوەیەك زانیاری نهێنی لەرێی ئیمەیڵە تایبەتەكەیەوە نەناردووە و هیچكام لەو نامانەشی نەسڕیوەتەوە.

    ئەمەش لەکاتێکدایە  پێشتر لەسەر هەمان کار تۆمەتئاراستەی هیلاری كلینتۆن كاندیدی پێشووی سەرۆكایەتی ئەمریكا  كرا و تره‌مپ لە كاتی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندا ئەو پرسەی وەك چەكێك لە دژی ركابەرەكەی بەركاردەهێنا و داوای دەكرد كە بخرێتە زیندانەوە.
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: کچەکەی ترامپ تۆمەتێک ئاڕاستەی دەکرێت Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top