ئامێرێك ژنان دەگەیه‌نێتە لوتکەی چێژ له‌كاتی سێكسدا
زانایانی پزیشكی ئامێریکیان دروستكردوه، له‌رێگه‌یه‌وه ده‌تونرێت ژنان بگەیه‌نێتە لوتکەی چێژ له‌كاتی سێكسدا.
کەناڵی ABS بڵاویکردوه‌ته‌وه ئەو ئامێرە لە پاكه‌تێكی شقارتە بچوکترەو یارمەتی ژنان دەدات کە بگەن بە لووتکەی چێژ.
ئەو ئامێرە بە مەبه‌ستی پزشیکی‌و بۆ ئەو ژنانەی کە لە گەیشتن بەچێژ کیشەیان هەیە بەکار دەهێنرێت بەمەبستی دانانی ئەو ئامێرە لە لەشی نەخۆشدا، دەبێ نەخۆش لەکاتی نەشتەرگەریدا هۆشیار بێت هەتا بتوانن ئەو دەمارانەی کە لەسەر بڕبڕەی پشتی نەخۆش به‌رانبه‌ر بەو ئەلکترۆدانە هەستیارن بدزۆزنەوە.
ئێستوارت ملی یەکێک لە پزیشكانی نه‌شته‌رگه‌ری شاری "وێنستۆن سێلم” لە ویلایەتی کارۆلینای باکووری ئەمریکا بەهەڵکەوت بیری لە دروستکردنی ئەو ئامێرە کردووەتەوە.
ئەو نەشتەرگرە بە ماڵپەڕی "نیوساینتیست”ی وتووە "لەو ئامێره‌دا تەنیا بە ده‌ستلێدان‌و فشار خستنه‌سه‌ر دوگمه‌یه‌ك ژن دەگاتە لوتکەی چێژ، ئەو ئامێرە وەکوو رێکخەری ژمارەی لێدانی دڵ وایە و تەنیا دەبێ ئەو کەسانەی کەڵکی لێوەربگرن کە لە گەیشتن بە لووتکەی چێژ کێشەیان هەیە و لەوانەیە بۆ کەسانی تەندرووست کێشەدروستبكات”.
بەپێی ئەو اپۆرتەی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و پێگەی هاوڵاتی وەریگێڕاوەتەوە سەرزمانی کوردی ، لە کۆتایی ئەمساڵدا بەرهەمهێنانی ئەزموونی ئەو ئامێرە لەلایەن کۆمپانیایەکەوە لە شاری "میتیا پۆلیسی” ئەمریکاوە دەستپێدەکات.