• نوێ

    ئاماری گرتن و بریندارانی هێلەگ زەردەکان ئەمڕۆ

    هێلەگ زەردەکان


    خۆپێشاندانی پێنجەم و کەمی ژمارەی بەشداربووان

    بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆ پێنجەم شەمە لەسەریەک بزاڤی هێلەگ زەردەکان لە زۆربەی شارەکای فەڕنسادا خۆپێشاندانیان ئەنجامدا و ئاستی بەشداری لەچاو هەفتەکانی ڕابردوو بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.
    تا کاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆ، ژمارەی خۆپێشاندەران لە سەرتاسەری فەڕەنسا نزیکەی 33,500 کە نزیکەی 2000یان لە پاریس بوون. هەفتەی ڕابردوو لە سەرتاسەری فەڕەنسا ژمارەیان77,000 کەس بوو و ژمارەی خۆ پێشاندەرانی پاریس 10,000بوو.
    تاوەکو نیوەڕۆ خۆپشاندانەکان هێمنانە بوون، بەڵام دوانیوەڕۆ لە چەند شوێنێک گرژی لە نیوان خۆپێشاندەران و پۆلیس دروست بوو. تا ئێستە زیاتر لە 200 خۆپێشاندەر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراون.
    شرۆڤەکاران هۆکاری کەمی بەشداری خۆپێشاندانی ئەمڕۆیهێلەگ زەردەکان بۆ چەند شتێ دەگەڕێننەوە کە سەرەکیترینیان گوتارەکەی دووشەمی ڕابردووی ئێمانوێڵ ماکرۆ، سەرۆکی فەڕەنسا بوو کە بەڵێنی زیادکردنی مووچە و کەمکردنەوەی باجی دا. هەروەها هێرشە تیرۆریستییەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی ستراسبورگ و نزیکبوونەوەی جەژنی کریسمس کاریگەرییان هەبووە لەسەر ڕێژەی کەمی بەشداربووان.
    تا هەنووکە خۆپێشاندانەکان لە چەندشوێنێکی پاریس بەردەوامن،

    وێنە: زانیار عومرانی
    هەلگورد سەمەد
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ئاماری گرتن و بریندارانی هێلەگ زەردەکان ئەمڕۆ Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top