کوردێک خەڵاتی ڕێز لێنانی ئەمەریکای وەرگرت
فۆتۆگرافەرێکی کورد توانی خەڵاتی ڕێزلێنانی ئەمریکا وەربگرێت و چواردە وێنەی چووە ناو پێشانگای ساڵانەی ئەمریکا.
هیوا محمود حسن ناسراو بە هیوا نەقشی لەدایکبووی ساڵی ۱۹۷۷ ی سلێمانیه؛ کە شێوەکار و فۆتۆگرافەرە و ئێستا لە سلێمانی نیشتەجێیەو یەکێکە لە مامۆستاکانی کۆمەڵەی وێنەگرانی کوردستان.
ئەمساڵ بەشداری فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی ئەمریکای کرد و توانی خەڵاتی ڕێز لێنان لە بەشی گەشت (travel photography) وەرگرێت وە هەروەها (۱٤) وێنەی لە بەشەکانی فۆتۆژۆرناڵیسم و ڕەش و سپی و گەشت و ڕەنگاوڕەنگ بۆ پێشانگاکە هەڵبژێردرا.
هیوا نەقشی هەروەها ساڵی 2013 توانیبوو مەدالیای زێڕی ئەم فستیڤاڵە لە تارانەوە بباتەوە.