چۆپی فەتاح بەرواری لەدایک بوونی کچەکەی بڵاوکردەوە
چۆی فه‌تاح، خانمه گۆرانیبێژی كورد، بۆ یه‌كه‌مجار وێنه‌ی كچه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و زانیاریشی له‌باره‌ی كاتی له دایك بوونی كچه‌كه‌یەوە ئاشکرا کرد.
چۆپی، له لاپەڕەی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)ـدا، وێنه‌ی كچه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاشكراشی كردووه كه له ڕێككه‌وتی 2018/11/17 له دایك بووه.
ئه‌و خانمه گۆرانیبێژه، ناوی كچه‌كه‌یشی ئاشكرا كردووه و وه‌ك خۆی نووسیویه‌تی: “ناوی لیڤیایه”.
چۆپی، یه‌كه‌مجار كاتی له دایك بوونی منداڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و دوێنێ هه‌ینی 2018/12/21 چه‌ند وێنه‌یه‌كی خۆی به دوو گیانییه‌وه بڵاوكرده‌وه.
چۆپی فه‌تاح، له ساڵی 1983 له شاری كه‌ركوك له دایك بووه، له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه، خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، جگه له كاری هونه‌ری، دوكانێكی جلوبه‌رگی له هه‌ولێر كردووه‌ته‌وه