• نوێ

    دوای چوار ڕۆژ لەکەرکوک کۆتایی بەخولێکی ڕاگەیاند هات.


    لەکەرکوکەوە بۆســـــایـــتی هەتاو-ئــــــــــ کــــــــــ م ــــــــــا وەزیری.

    لەمەڕاسیمێکدا، کەلەبارەگای ناوەندی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی کەرکوک لەشەقامی کۆماری شاری کەرکوک ڕێکخرابوو، کۆتایی بەخولێکی ڕاگەیاندن هێندرا کەبۆژمارەیەک فێرخوازی شارەکە ڕێکخرابوو.

    سەرەتای مەڕاسیمەکە بەوتەیەکی ڕێبین محمد لێپرسراوی ناوەندی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی کەرکوک دەستی پێکرد، کەتیایدا باسی لەخولەکە و چالاکییەکانی ناوەندی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی کەرکوکی کرد و ئاماژەی بەوەدا، کەئەوان ئامانجیانە لەداهاتوودا باشترینەکانی خولەکە بنێرن بۆسلێمانی و لەوێ بۆماوەی حەوت ڕۆژ خولی تایبەتیان بۆبکرێتەوە.
    ڕێبین محمد
    لێپرسراوی ناوەندی ڕێکخراوەدیموکراتییەکانی کەرکوک لەکاتی وتەی دەست پێکردنی مەڕاسیمەکە

    پاشان بڕوانامەی کۆتایهاتنی خولەکە بەخشرایە ئامادەبووان، کەژمارەیان هەشتا فێرخوازبوو.


























    بەخشینی بڕوانامە بەفێرخوازانی خولەکە


    لەلێدوانێکدا بۆهەتاو ڕێبین محمد لێپرسراوی ناوەندی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی کەرکوک ڕایگەیاند، ئەوان وەک ناوەندی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی کەرکوک لەماوەی ڕابردوودا بەردەوام چالاکییان هەبووە و لەداهاتووشدا لەچالاکی بەردەوام دەبن.
    ڕێبین محمد
    لێپرسراوی ناوەندی ڕێکخراوەدیموکراتییەکانی کەرکوک لەکاتی لێدوان بۆهەتاو

    لەبارەی خولەکەوە ڕێبین بۆهەتاو گوتی: "لەخولەکە هەشتا خوێندکار بەشداربوونە، کەبەشێکیان خوێندکاری زانکۆ بوون لەبەشی ڕاگەیاندن و بەشێکی تریش خۆیان ڕاگەیاندکارن و بەشەکەی تریش ئارەزوومەندانی ڕاگەیاندنن".

    گوتیشی: "ئێمە بەردەوام دەبین بۆخزمەتکردن و بەرەوپێش بردنی ڕاگەیاندن"، ڕێبین باسی لەوەشکرد، ئەوان سیڤی باشترینەکانی خولەکە وەردەگرن و هەوڵدەدەن لەمیدیاکانی یەکێتی دا شوێنیان بۆبکەنەوە.

    لەبارەی هۆکاری کردنەوەی خولەکە ڕێبین ئەوەی درکاند، کەئەوان درکیان بەوەکردووە، کەسستییەک هەیە بەسەرجەمی دەزگا ڕاگەیاندنە کوردییەکانەوە بۆڕووماڵ کردن و گواستنەوەی ڕووداوەکان و وەک پێویست گرنگی بەڕووماڵ کردن و گواستنەوەی ڕووداوەکان نادرێت بەتایبەت لەشاری کەرکوک دا.

    لانە شکور، یەکێکەلەو خانمە بەشداربووانەی خولەکە و خۆیشی ڕاگەیاندکارە لەبارەی خولەکەوە بۆهەتاو دوا و ئاماژەی بەوەکرد، خولەکە ئاستێکی باشی هەبووە، چونکە لەم شارەدا بەشی ڕاگەیاندن لەزانکۆ هەیە، و خۆشحاڵی خۆیشی بەکردنەوەی خولەکە نیشاندا و گوتی: "پێمان خۆشە خولی لەم جۆرەبکرێتەوە و جگەلە وانەکانی کۆلێژی ڕاگەیاندن وانەی ترمان پێبگوترێتەوە بەشێوازی ئەکادیمی".

    لانە شکور
    بەشداربووی خولەکە

    لانە باسی لەوەش کرد، کەخولەکە سودی بۆفێرخوازان هەبووە و هیوایشی خواست، کەئەو خولانە بەردەوامییان هەبێت و لایەنی پەیوەندیدار ساردنەبێتەوە لەکردنەوەی خولەکاندا.

    ئاری مام فەقێ خوێندکارانی بەشی ڕاگەیاندن لەکۆلێژی ئادابی زانکۆی کەرکوک و یەکێکیش بوو لەبەشداربووانی خولەکە و لەبارەی خولەکەوە ڕایگەیاند، هەرچەند خولەکە خولێکی بێ کەم و کوڕتی نەبوو، بەڵام بەشێوەی پڕاکتیکی خولێکی سەرکەوتووبوو، وتیشی کردنەوەی ئەم خولانە زۆر پێویستە بۆ گەنجانی شارەکە.

    ئاری مام فەقێ
    بەشداربووی خولەکە


    ماوەی چەند ساڵێک لەسەرجەم شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان خولی میدیایی پێشکەوتوو لەلایەن ڕێکخراو و گروپ و کۆمەڵەکان دەکرێتەوە و ئامانجیش لێی پێگەیاندنی کادیری پێشکەوتووی ڕاگەیاندنە و هەندێک لەوخولانە بەخۆڕایی و هەندێکیشیان لەبەرامبەر بڕە پارەیەک ئەنجام دەردێن، بەڵام تائێستا لەکەرکوک نەتواندراوە خولی بەهێز و پێشکەوتوو بۆگەنجانی شارەکە بکرێتەوە لەکاتێکدا چەندین گەنجی شارەکە خولیای کاری ڕاگەیاندنیان هەیە.

    ناوەندی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی کەرکوک سەربە یەکێتی نیشتمانی کوردستانە و لەساڵی۱۹۹۱ دامەزراوە و لەسێ ڕێکخراوێکی پیشەیی پێکهاتووە و ساڵانە چەندین خولی جۆراو جۆر دەکاتەوە.

    ئـ،و

    فۆتۆ:سەرهەد مەحموود


















    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: دوای چوار ڕۆژ لەکەرکوک کۆتایی بەخولێکی ڕاگەیاند هات. Rating: 5 Reviewed By: Klpa News
    Scroll to Top