• نوێ

    حکومەتی عێراق ساڵی 2020 مانگی 10 بەسەرژمێری لە شاری کەرکوک خەونی کورد بە کەرکوک کوردستانە لە گۆر ئەنێت 

    حکومەتی عێراق ساڵی 2020 مانگی 10 بەسەرژمێری لە شاری کەرکوک خەونی کورد بە کەرکوک کوردستانە لە گۆر ئەنێت



     حکومەتی عێراق ساڵی 2020 لە مانگی 10 بە سەرزمێری لە شاری کەرکوک دوا بزمار لە تابوتی شاری کەرکوک ئەدات و خەونی کورد بە کوردستانی کەرکوک لە گۆر ئەنێت سەرەتا دەبێت تاک بەتاکی کورد ئەوە باش بزانێت ریفراندۆمی کوردستان 25/9/2017 نایسەلمێنێت کەرکوک کوردستانیە ریفراندۆمی کوردستان تەنها پرسێک بوو دەکرێت لە سەر زۆر شت ئەوپرسە بکرێت ئەوەی دەیسەلمێنێت کەرکوک کوردستانیە یان کوردستانی نیە رێکەوتنی سەرکردایەتی کوردە لە گەڵ حکومەتی عێراق کە رێکەوتن لەسەری و لە دەستوری عێراق بە مادەی 140 نوسیویانە کە چارەنووسی کەرکوک بە راپرسی سەرژمێری لە شاری کەرکوک یەکلای بکرێتەوە لە نێوان کورد و عەرەب کامیان زیاتر بوو نفوسیان لە شاری کەرکوک کەرکوک شاری ئەو نەتەوەییە حکومەتی عێراق لە غیابی بەرپرسانی حزبی کوردی لە ئیدارەی حکومی و ئەمنی لە شاری کەرکوک توانی لە دوای 16/10/2017 ئکتۆبەر لە ساڵی 2018 و 2019 زیاتر لە 500 هەزار نیو ملێون عەرەب لە شارەکانی خواروی عێراق بهێنێتە شاری کەرکوک و نیشتەجێیان بکات و فۆرم دەنگدانی هەڵبژاردن و نفوسی کەرکوکیان بۆ دەرکات بەم پێیەش ئێستا عەرەب لە شاری کەرکوک زۆرترە راپرسی حکومەتی عێراق لە ساڵی 2020 مانگی 10 سەرژمێری شاری کەرکوک بۆی دەرکەوێت نفوسی شاری کەرکوک چەنێکە و حەجمی نەتەوەکانی کورد عەرەب تورکمان مەسیحی چەنێک بێ گومان عەرەب زیاتر دەبێت چونکە نیو ملێون 500 هەزاری نیشتەجێی کەرکوک کرد حکومەتی عێراق لە ساڵی 2018 و 2019 دوایی ئەم سەرژمێری ساڵی 2020 مانگی 10 بۆ کەمتر لە چەن ساڵێکیتر سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا لە پەلەمانی عێراق دەکات وادەی راپرسی لەسەر مادەی 140 سەرژمێری کەرکوک بدرێت و چارەنووسی شاری کەرکوک بە دەنگی خەڵکی کەرکوک یەکلا بکرێتەوە بەو هەموو عەرەبەی حکومەتی عێراق لە دوو ساڵی 2018 و 2019 هاوردەی شاری کەرکوکی کرد لە راپرسی عەرەب زیاتر دەبێت لە کورد لە شاری کەرکوک بە ئەنجامەکەی کورد کەرکوک ئەدۆرێنێت و چونکە پرسێکی دەستوریە لە عێراق نوسراوە و هەموو لایەنەکان رێکەوتن بە سەرکردایەتی کوردەوەش هەموو وڵاتانی جیهان بە ئەمریکاو ئەوروپا بە وڵاتانی عەرەبی و ئاسیایی ئەوکات لەگەڵ ئەوە دەبن کەرکوک شارێکی عەرەبیە نەک کوردستانی و ئەوکات هەر کوردێک لە شاری کەرکوک ناوی کەرکوک کوردستانی بهێنێت بە ئاژاوەچی حکومەتی عێراق لەقەڵەمی ئەدا و لێپرسینەوەی لەگەڵدەکات و بۆ هەتا هەتایە خەونی کەرکوکی کوردستانی لە گۆر ئەنێت لە دڵی کورد . 24/9/2019 بەهادین ئەوروپا
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: حکومەتی عێراق ساڵی 2020 مانگی 10 بەسەرژمێری لە شاری کەرکوک خەونی کورد بە کەرکوک کوردستانە لە گۆر ئەنێت  Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top