• نوێ

    دایکێک لەسەر فرۆشتنی دووانە تازە لەدایکبووەکەی دەستگیر کرا

    دایکێک لەسەر فرۆشتنی دووانە تازە لەدایکبووەکەی دەستگیر کرا


    دایکێکی چینی بۆ ئەوەی پارەی قەرزی بانکەکەی بداتەوە و مۆبایلێکی نوێ بکڕێت، دووانە تازە لەدایکبووەکەی بەبڕی (۹۱۰۰) دۆلار فرۆشت.

    دایکەکە لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە: "هیچ پارەیەکم نەبووە و قەرزێکی زۆر لە هەژمارە بانکیەکەمدا هەبووە، خێزانەکەشم ئامادەنەبوون یارمەتیم بدەن لەبەر ئەو هۆکارانە بڕیارم داوە منداڵەکان بەشێوەیەکی نایاسایی بفرۆشم".

    ئافرەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دووانەکە تەمەنیان تەنها ۲ هەفتە بووە و بە ۲ خێزانی جیاواز فرۆشراون، کە یەکێکیان بە (٦۲۰۰) دۆلار و ئەوی دیکەشیان بە (۳۰۰۰) دۆلار فرۆشراوە.

    هاوکات پۆلیسی چین، ژنەکەیان دەستگیر کردووە و منداڵەکانیش ڕزگار کراون و خراونەتە ژێر چاودێری داپیرە و باپیرەی ژنەکەوە.


    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: دایکێک لەسەر فرۆشتنی دووانە تازە لەدایکبووەکەی دەستگیر کرا Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top