• نوێ

    ئێوەت بەهۆی وێنەیەکەوە سەردانی کردنی تورکیای لێ قەدەغەکرا.


    لەکەرکوکەوە بۆســـــایـــتی هەتاو-ئــــــــــ کــــــــــ م ــــــــــا وەزیری.

    لەبەر وێنەی ئاڵای کوردستان و چەند کەسایەتییەکی کورد گەنجێک حەوت ڕۆژ لەتورکیا دەست بەسەرکرا.

    ئێوەت فەلاح ناسراو بەئێوەت کاکەیی گەنجێکی کوردی شاری کەرکوکە و ڕۆژی حەوتی ئەم مانگە لەڕێگای فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بۆمەبەستی گەشت کردن سەردانی تورکیای کرد بەڵام لەفڕۆکەخانە نوێیەکەی ئەستەنبوڵ لەتورکیا دەست بەسەرکرا.

    کۆتا وێنەی ئێوەتە لەنێو فڕۆکەخانەی هەولێر لەفەیسبوکی ئێوەتەوە وەرگیراوە/ ۷ـی ئەیلولی۲۰۱۹

    سەرەتا بنەماڵەکەی هۆکارەکەیان بۆئەوە گەڕاندەوە، کەئێوەت جگەلە زمانی کوردی هیچ زمانێکی تر نازانێت بۆیە دەست بەسەرکراوە، بەڵام هەتاو شەوی هەینی ۱۳ـی ئەیلولی۲۰۱۹ لەڕێی مەسەنجەرەوە بەشێوەیەکی نهێنی پەیوەندی بەئێوەتەوە کرد و ڕاستییەکانی لەزاری ئێوەتەوە زانی.

    ئێوەت لەولێدوانەی دا بەهەتاوی ڕاگەیاند، پاش گەیشتنی بەفڕۆکەخانەی ئیستەنبوڵ لەنێو فڕۆکەخانەکە لەلایەن تیمی ئاسایشی فڕۆکەخانەوە پشکنین بۆمۆبایلەکەی کراوە و بەهۆی بینینی وێنەیەکی ئاڵای کوردستان و مەسعود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان و عەبدوڵا ئۆجەلان ڕابەری زیندانی کراوی پارتی کرێکارانی کوردستان ناسراو بە(پەکەکە) دەست بەسەرکراوە

    ئێوەت گوتیشی، لەلایەن تیمی ئاسایشی فڕۆکەخانەکەوە پێی ڕاگەیاندراوە، کەبەهیچ جۆرێک ناتوانێت بچێتە نێو خاکی تورکیاوە و گومانی ئەوەشی لێکراوە پەیوەندی بەپەکەکەوە هەبێت و لەلایەن ئەو وڵاتەشەوە پاسپۆڕتەکەی لەکارخرا و تاپێنج ساڵی تر ناتوانێت سەردانی ئەو وڵاتە بکات.

    ئێوەت داوای لەگەنجانی کوردی هەرێمی کوردستان کرد، کەئاگاداری خۆیان بن و ڕایشیگەیاند، هەرفڕۆکەیەک لەهەرێمی کوردستانەوە بەرەو تورکیا بفڕێت و پاش ئەوەی دەگاتە ئەو وڵاتە لەلایەن تیمی ئاسایشی ئەو وڵاتەوە پشکنین بۆمۆبایلی سەرنشینانی فڕۆکەکە ئەنجام دەدەن بەتایبەتی گەنجەکان و هەر مۆبایلێکیش گومانی لێبکرێت ئەوا دەست بەجێ دەس بەسەردەکرێت و پاشان دیپۆرت دەکرێتەوە.

    کۆتا وێنەی ئێوەت لەفڕۆکەخانەی ئەستەنبوڵ چەند خولەکێک پێش دیپۆڕت کردنەوەی/ ۱٤ـی ئەیلولی۲۰۱۹

    پاش حەوت ڕۆژ لەدەست بەسەرکردنی کاتژمێر ٤:۰۰ـی ئێوارەی شەمە ۱٤ـی ئەیلولی ۲۰۱۹ لەلایەن تیمی ئاسایشی فڕۆکەخانەی ئەستەنبوڵەوە ئێوەت ئازاد کرا و بەفڕۆکە ڕەوانەی فڕۆکەخانەی هەولێرکرایەوە و کاتژمێر ۷:۰۰ـی شەوی هەمان ڕۆژ گەیشتەوە بەفڕۆکەخانەی هەولێر و بەخانەوادەکەی شاد بووەوە.

    ئێوەت و باوکی لەفڕۆکەخانەی هەولێر پاش گەیشتنەوەی ئێوەت بەفڕۆکەخانەی هەولێر لەئێوارەی ۱٤ـی ئەیلولی ۲۰۱۹


    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ئێوەت بەهۆی وێنەیەکەوە سەردانی کردنی تورکیای لێ قەدەغەکرا. Rating: 5 Reviewed By: Klpa News
    Scroll to Top