لەکەرکوکـ کچێکـ کوژرا وکچێکی دیکە خۆی کوشت !
نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە ۱۸ـی ئەیلولی ۲٠۱۹ لەگەڕەکی (کۆبانی) شاری کەرکوکـ، لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی کچێکی تەمەن ۱۷ ساڵان بەناوی (ل،ف،ن) لەناو ماڵی خۆیان لەلایەن براکەیەوە بەفیشەکـ کوژرا، لەئێستادا بکوژەکە خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کردووە وەتەرمی کچەکە گەێندراوەتە پزیشکی دادوەری کەرکوکـ.
هەروەها نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە لەگوندی (تۆبزاوا)ـی سەر بەناحیەی (یایچی) سەر بەشاری کەرکوکـ کچێکی تەمەن ۱۸ ساڵان کەماوەیەکی کەمە مارە بڕاوە بەناوی (هـ،ب،م) بەهۆکارێکی نەزانراو لەناو ژورەکەی خۆی بەپەت خۆی هەڵواسی وکۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
سەرچاوە:B.k