بکوژەکەی پەیمان بە زیندانی ھەتاھەتایی سزادرا
پەیمان ئەو ژنە کوردەی پێش ساڵێك لە ووڵاتی سوید لەلایەن ھاوسەرە کۆنەکەیەوە بە شێوەیەکی دڕندانە کوژرا و منداڵێكیشی لەدوا بەجێما ..
پۆلیسی ئەو ووڵاتە تاوانبەرەکەیان زیندانی کرد و ئەمڕۆ لە دادگایەکی شاری یۆتۆبۆری سوید دادگایی کرا و زیندانی ھەتاھەتایی بۆ بڕایەوە..
کەس و کاری پەیمان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بۆ ئەم بڕیارە دادپەروەریەی دادگا و یاسا ..
سەرچاوە:پرۆژەی ژن ژیانە مەیکوژە