کچێک کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا
ئەمڕۆ ۱۰ ئەیلولی ۲۰۱۹، لەگەڕەکی "بەفری قەندیلە" لە قەزای کۆیە، کچێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
(دانا حاجی عبداللە ـ بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لەکۆیە) ڕایگەیاند: "کچەکە ناوی (خ، س، ب)یە و تەمەنی ۱۷ ساڵە و بە پەت خۆی خنکاندووە، و کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە".
دانا حاجی عبداللە ڕونیشیکردەوە، ئەو کچە، کچی ماڵ بووە و بەپێی ئەو وتانەی تائێستا وەریانگرتووە ناوبراو هیچ کێشەیەکی نەبووە، هۆکاری خۆکوشتنەکەی نادیارە.