هەتاو-خورماتوو
بۆزیاتر خزمەت کردن بەچین و توێژ و پێکهاتەجیاجیاکانی شارۆچکەی دووزخورماتوو، لەلایەن ڕێکخراوێکەوە قاوەخانەیەکی کلتوری کرایەوە کەئامانج لێی پاراستنی کلتووری نەتەوەکانی شارەکە و ئاستی ڕۆشنبیری شارۆچکەکەیە.
وێنەی لۆگۆی قاوەخانەکە |
بورهان عادل ڕه‌شید لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنی ڕێكخراوی جه‌ماوه‌ری و یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی قاوه‌خانه‌ی ماڵی كه‌لتووری له خورماتوو بۆهەتاو دواو باسی لەگرنگی ڕۆڵ و پێگەی قاوەخانەکەکرد و ئاماژەی بەوەدا، ماڵی كلتوری و ڕۆشنیری له خورماتوو هه‌نگاوێكی نوێ و خزمه‌تێكی نوێ بوو، كه ڕێكخراوه‌كه‌مان ( ڕێكخراوی جه‌ماوه‌ری ) بۆ خه‌ڵكی خورماتوو كردوویه‌تی، ئه‌م جۆره ماڵانه له زۆربه‌ی شاره‌كان هه‌یه به‌ناوی جیا به‌ڵام بهناوڕۆك له‌یه‌كچوو، خورماتووش وه‌ك سه‌رجه‌م شاره‌كانی ده‌روبه‌ری پێویست بوو ئه‌م جۆره شوێنانه‌ی تێدا بێت.
وتیشی، ئێمه دوای خوێندنه‌وه‌یه‌كی زۆر بۆ بارودۆخی خورماتوو و هه‌لومه‌رجی سیاسی ناوچه‌كه و هه‌روه‌ها بۆ دوا ڕۆژی تاك به‌تاكی ئه‌و شاره ئه‌م هه‌نگاوه‌مان به پێویست زانی و كارمان له‌سه‌ری كرد.
ئاشکراشی کرد ئامانجیان له كردنه‌وه‌ی ماڵی كلتوری و ڕۆشنبیری خورماتوو خزمه‌ت كردن بوو به‌سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی شاره‌كه و له‌و سونگهشهوه به‌باشیان زانیوه ئه‌م شوێنه بكه‌نه‌وه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی توێژه جیاجیاكانی شاری خورماتوو له‌ده‌وری یه‌كتری و په‌یمانی ئاشتی و خۆشه‌ویستی بڵاو بكه‌نه‌وه و ڕێز و جوانی بگهڕێننەوه بۆ شاره‌كه و دانیشتوانه‌كه و شته كه‌له‌پوری و كلتورییەكانی ئه‌و شاره‌ش له‌ناوچوون و فه‌وتان ڕزگار بكه‌ین.
بورهان ئەوەشی درکاند، یه‌كێكی تر له ئامانجه‌كانیان ئەوە بووە له ناو ئه‌و ماڵه‌دا كردنه‌وه‌ی كتێبخانه‌یه‌ك دابمەزێنن بۆ خوێنه‌ران و خوێندكاران و قوتابیان تاكو بتوانن سوودی لێ ببینین بۆ هۆشیاری و توێژینه‌وه‌كانیان.
بەوتەی لێپرسراوەکەی ڕێکخراوی جەماوەرانی خورماتوو، کەخاوەندارییەتی قاوەخانەکە دەکەن، ئه‌م ماڵه دەبێتە شوێنی كۆڕ و سیمینار و كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی خورماتووییهكان بۆ تاوتوێ كردنی پرسه گرنگه‌كانی ڕۆژ و پێشنیاركردنی ڕاوبۆچوون بۆ جوانتر كردنی و به‌ره‌و پێشبردنی شاری خورماتوو.
لەدرێژەی لێدوانەکەی دا بۆهەتاو بورهان گوتی، ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردوودا وه‌كو كێشه له‌به‌رده‌م ئێمه و زۆرێك له‌لایه‌نه‌كان و ته‌نانه‌ت ڕێكخراو و ئیداره‌ی شار و تاكه‌كانیشدا به‌دی كراوه نه‌بوونی شوێنێكی گوونجاوه بۆ دانیشتن و كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه كه‌سێك به‌ده‌وه‌ری یه‌كدیدا، وه قاوه‌خانه‌ی ماڵی كه‌لتووری شوێنێكه بۆ ئارامی و خۆشبه‌ختی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌مان.
لەکۆتایی لێدوانەکەی دا بورهان ئەوەشی باس کرد، کەکردنەوەی شوێنێكی لەوجۆرە و له‌شارێكی وه‌كو خورماتوو و بێ پشتگیری كردنی لایه‌ن و ڕێكخراوی دیكه كارێكی هه‌روا ئاسان و سانا نییه، وتیشی، بۆئه‌وه‌ی خۆیان و خه‌ڵكی خورماتووش قه‌رزداری هیچ لایه‌نێك نه‌كه‌ن هه‌ستان به‌كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه.
ئـ،و