مەلاسامان هەر ئەوروپامان بەدەستەوە ماوە
ئەوێش مەگەنێنن
هەندێ لە مەلاکان دەڵێن دروستە بڕۆی بۆ ئەوروپا بۆ ئەوەی بانگیان بکەی بۆ ئیسلام و موسڵمانیان بکەی
دەڵێن الحمداڵلە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ئەورپیەکان
موسڵمان دەبن
ئاخر ئەوان چۆن موسڵمان دەبن سەیر دەکەن
زۆربەی وڵاتە ئیسلامییەکان شەڕو کوشتار زیاتر هیچی تری
تێدانیە
ئەوان سەیر دەکەن هیچ پێشەکەوتنێک نیە لە وڵاتە
ئیسلامیەکان لە ڕوی تەلنەلۆژیاوە
ئەوان سەیر دەکەن وڵاتە ئیسلامییەکان خۆیان لەگەڵ
یەک ناگونجێن، وەک ئێران سعودو وڵاتەکانی تر
ئەوان سەیر دەکەن گەورەترین دژیاتی مەزهەبی
هەیە لەنێوان شیعەو سوندا
ساڵانێکی زۆر هەر لە یەکیان کوشتوە
کوشتنی یەک بەحەڵاڵ دەزانن
ئەوان سەیر دەکەن
موسڵمانان لەوڵاتەکانی خۆیانەوە لەتاو بێ نانو ئاوی و
زوڵمی وڵاتەکانیان ڕایان کردووە
بۆ ئەرووپاو لەوێ پەناهەندەن
ئیتر ئەم ئەوروپیانە چ شتێک سەرنجیان ڕابکێشی
وایان لێبکات ببن بەموسڵمان
یان ئەگەر موسڵمان بوون
لەگەڵ کام گرووپو تاقمی موسڵماناندا بن
دڵنیام ئەوروپیەک ببێتە موسڵمانێکی سەلەفی لای سۆفی کافرە
ئەگەر ببێتە موسڵمانێکی سۆفی
لای سەلەفی موشریک و گۆمڕایە
ئەی کێ ناڵێ ئەو موسڵمانە ئەوروپیە لەو
( حەفتاوو دوو) فیرقەیە نابێت، کە پێغەمبەر
دەفەرموی ئومەتم دەبێتە (حەفتاو سێ) فیرقەوە
یەک فیرقەی بۆ بەهەشتە
(حەفاتو دوو) فیرقەکەی بۆ دۆزەخە
سەلەفییەکان دەڵێن
ئەو فیرقەیەی دەچێتە بەهەشتەوە ئێمەین
واتە ئەگەر بابای ئەوروپی
موسڵمان بوو نەبووە سەلەفی ئەوا
لە فیرقەی (حەفتاو دووەکەیەو ) بۆ دۆزەخه
بۆیه واز لە ئەورپیەکان بێنن تکایە
با هەر لەسەر دینی خۆیان بن (لکم دینکم ولی دین)
هەر ئەوروپامان بەدەستەوە ماووە
ئەوێش مەگەنێنن
با خزمەتی مرۆڤایەتی بکەن