دوو ساڵ به‌سه‌ر #ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی #كه‌ته‌لۆنیا تێپه‌ڕی
نووسینی:پشتیوان جاف
به‌شی یه‌كه‌م:
له 01/10/2017 وه‌ك رۆژنامه‌نووس و كامێره‌مانی #Kurdistan24 له هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا بووم له شاری بارشه‌لۆنا, بۆ ڕووماڵی تایبه‌تی ئه‌و ڕیفراندۆمه.
به‌ڕاستی ئه‌ركه‌كه‌م زۆر قورس بوو، چونكه هاوكارێكم له گه‌ڵ بوو كه زمانی ئینگلیزی نه‌ده‌زانی و نه‌یده‌توانی گفت و گۆ بكات له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا، نه‌یده‌توانی زانیاری بدۆزێته‌وه له ئاژانسه‌كانی ئه‌و هه‌رێمه، نه‌یده‌توانی چاوپێكه‌وتنێك ساز بكات... له به‌ر ئه‌و هۆكارانه، بۆ ڕاسته‌وخۆكانی كوردستان ٢٤ من جگه له كاری كامێرامانی و ته‌كنیكی به گشتی، كاری وه‌رگێڕیم ده‌كرد و میوانه كه‌ته‌لۆنیه‌كانیشم ئاماده ده‌كرد و پرسیاره‌كانیشم بۆ وه‌ردەگێران ، زانیاریم لێ وه‌ر ئه‌گرتن، هه‌رچه‌نده ئه‌وه هه‌رگیز کاری من نه‌بوو به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆكانمان و ڕووماڵه‌كه‌مان هه‌میشه Perfect بن، به‌ته‌نیا هه‌موو هه‌وڵێكم ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو بین.
جگه له‌و هه‌موو كارانه‌م، به‌دواداچوونیشم ده‌كرد له هه‌واڵه‌كانی ئاژانسه‌كانی كه‌ته‌لۆنیا كه به زمانی ئینگلیزی بڵاو ده‌كرانه‌وه و هه‌روه‌ها له تویته‌ردا زانیاری نوێم ده‌دۆزیەوەو به هاوكاره‌كه‌م دەدا (چونكه ئینگلیزی نه‌ده‌زانی)بۆ ئه‌وه‌ی له ڕاسته‌وخۆكانی Kurdistan24 ئاماژه‌ی پێبدات.
زانیاریه‌كانی هه‌موو ڕاسته‌وخۆكانی Kurdistan24 له‌و ڕۆژه‌دا، من ده‌مدا به هاوكاره‌كه‌م و ئه‌ویش ئاماژه‌ی پێده‌دا.
له‌و ڕۆژه‌دا چه‌ند هاوڵاتیكی كه‌ته‌لۆنیم كرد به هاوڕێی خۆم و به قسه‌ی خۆش و دڵخۆشی بۆ ریفراندۆمه‌كه‌یان، زۆر هاوكاریان كردین و به‌بۆنه‌ی منه‌وه هه‌وڵی ئه‌وه‌یان ده‌دا، ڕووماڵه‌كه‌مان نایاب و تایبه‌ت بێت. له كاتژمێر 5:00 به‌ره‌به‌یانی تا 1:00 دره‌نگانی شه‌و بێ وه‌ستان ئه‌م هه‌موو كارانه‌م ده‌كرد.
بێگومان كێشه و گرفت هه‌ر هه‌بوون، ئێمه له مه‌یدان بووین و له سه‌ر شه‌قامه‌كانی كه‌ته‌لۆنیا بووین و پۆلیسی حكومە‌تی ئیسپانیا ڕێگه‌یان نه‌ده‌دا كاری خۆمان بكه‌ین و ڕووماڵ مان ده‌كرد و باران ده‌باری، بۆیه هه‌میشه كێشه و گرفت هه‌ر هه‌بوون. به‌ڵام، هه‌ر كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكیمان هه‌بوایە، من نه‌مدەهێشت ڕووماڵ ڕاوه‌ستێ و نه‌مدەهێشت هه‌رگیز بێ ڕاسته‌وخۆ بین.
زۆر به‌داخه‌وه، كه من تەواوی ئەم كارانه‌م ده‌كرد، هاوكاری هاوكاره‌كه‌م ده‌كرد، یه‌كه‌م ڕوماڵی بوو، حه‌زم ده‌كرد كاره‌كه‌مان زۆر به‌هێز بێت، به‌ڵام ئه‌و له پشتمه‌وه خنجه‌ری لێده‌دام و قسه‌و قسه‌ڵۆکی بڵاو ده‌كرده‌وه لای به‌رپرسی ئۆفیسی كوردستان٢٤ له برۆكسێل. هه‌ردووكیان پێکەوە بووبوون بەپێڕێک. له‌كاتی هه‌وڵدانم بۆ دۆزینه‌وه چاره‌سه‌رێك له یە‌كێك لە كێشه‌كانی ڕووماڵەکردن، هاوكاره‌كه‌م دانیشتبوو بێ خەیاڵ و بێ ئاگا، تۆمەتی بۆ دروست ئه‌كردم له جیاتی ئه‌وه‌ی به دوای هه‌واڵێكدا بگه‌ڕێ، زانیاریه‌ك بدۆزێته‌وه
هه‌میشه له سه‌ر خه‌ت بوو له ڤایبه‌ردا له گه‌ڵ به‌رپرسی ئۆفیسی ك٢٤ له برۆكسێل و ئه‌ویش له ماڵه‌وه به زمانی ئیتاڵی و له ئاژانسه‌كانی ئیتاڵیادا، زانیاری بۆ ده‌دۆزی و لە ھۆڵە‌نداوە، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامنێره‌كه كه له شوێنی مه‌یدان بوو، له ڕاسته‌وخۆكانیدا ئاماژه‌ی پێیان بدات . (كارە‌سات)
ئه‌وه‌م له یادناچێت هه‌رگیز: ئاگام لێ‌بوو، به‌رپرسی ك٢٤ له هۆڵه‌نداوه له ماڵی خۆیدا، 10 ده‌قه پێش ڕاسته‌وخۆمان، به په‌یامنێره‌كه‌ی گوت لە ڤایبە‌ردا، هێرشی تیرۆرستی ڕوویدا له كه‌ته‌لۆنیه به‌په‌له باسی بكه له ڕاسته‌وخۆكه‌دا. هه‌روه‌ها پێشی گوت، كه هێرشه‌كه به پاس كراوه و 27 هاوڵاتی كه‌ته‌لۆنی گیانیان له ده‌ستدا و زیاتر له 35 كه‌سیش بریندار بوون ... په‌یامنێره‌كه، به نیاز بوو له ڕاسته‌وخۆكه‌ماندا باسی بكات، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی من به‌دواداچوونم كرد له تویته‌ر و ئاژانسه‌كان به‌په‌له، دۆزیمه‌وه كه ئه‌و ڕووداوه ساڵی 2015 ڕوویدابوو نه‌ك ئه‌و ڕۆژه، واته زانیاریه‌كانی به‌پرسی ك٢٤ له برۆكسێل هی 2 ساڵ پێشتربوون، له به‌رئه‌وه‌ی ئابڕوومان نه‌چێت، به په‌یامنێره‌كه‌م گوت، ئه‌وه زۆر كۆنه و ئاماژه‌ی پێمه‌ده...
لە به‌شی دووه‌م دا هه‌موو ڕاستیه‌كان، بەبەڵگە ووێنە و ڤیدیۆ له دوای 21/10/2019بڵاو ده‌كه‌مه‌وه....