• نوێ

    دەست درێژی سێکسی کرایەسەرکچێکی 7سالان


    دەست درێژی سێکسی کرایەسەرکچێکی 7سالان

    ڕۆژی سێ شەممە ۲۴ی ڕەزبەری ۲۷۱۹ی کوردی کچێکی حەوت ساڵان بەناوی (س.م) له لایەن پیاوێکی ۶۰ ساڵ تەمەن بە ناوی « ئەحمەد ڕەحمانی» لە شاری مەریوان دەستدرێژی کراوەتە سەری.

    بە گوێرەی هەواڵەکە کە چالاکی مەدەنی ئارام فەتحی بڵاوی کردۆتەوە ونووسیوویەتی: «س.م» ی تەمەن ۷ ساڵ باوکی کۆچی دوایی کردووە و لە، حاڵێکدا ئەو کچە وەکوو منداڵی دیکە لە کۆڵان خەریکی یاری کردن بووە لەلایەن ئەحمەدەوە کە دراوسێیان بووە دەبرێتە ماڵەوە و دەستدرێژی دەکاتە سەری.

    شیاوی باسه بنەماڵەی ئەم قوربانییە بەدواداچوونی یاساییان بۆکردووە و ئەحمەد ڕەحمانی گیراوە و کچەکەیش بۆ تەواو کردنی لێکۆڵینەوەکان ڕەوانەی پزیشکی یاسایی ئێران لە مەریوان کراوە.

    کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: دەست درێژی سێکسی کرایەسەرکچێکی 7سالان Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top