قەڵادزێ: پیاوێک خۆی سوتاند
کاتژمێر 7:30 خولەکی ئەمشەو هاوڵاتیەک بەناوی ( هـ . ق . ر ) لەدایک بووی ساڵی 1990 پیشەی کاسب، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ئاشتی لە ماڵی خۆیدا بە بەنزین خۆی سوتاند.
بە وتەی کەسوکاری باری دەرونی ناجێگیر بووە، بە گوێرەی ڕاپۆرتی پزیشکی ڕێژەی سوتاویەکەی سەروی 60%، دوای چارەسەری سەرەتایی بەهۆی سەختی برینەکەی بەڕێکرا بۆ
سلێمانی،
ئامادەکردن:هەورامان خالید