• نوێ

    هەڵکەوت زاهیر لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان هاتەدەنگ

    هەڵکەوت زاهیر لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان هاتەدەنگ

    هەتاومەگەزین:
    هەلکەوت زاهیر ئاواز دانەری کورد لەتۆری کۆمەلایەتی فەیسبووک لە لاپەرەی خوی هاوخەمی خۆی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەربڕی 
    دەقی نووسراوەکەی 




    ھاو خەمی و وەستان لەگەڵ رۆژئاوا

    بەداخەوە بەشێکی ماندووی وڵاتەکەمان کە رۆژئاوای کوردستانە، جارێکی تر بارێکی نالەبارو غەدرێکی نامرۆڤانەی دەرھەق دەکرێت بەبەرچاوی ھەموو دونیاوە.

    ئێدانەی ئەو کارە دڕندانە دەکەم کەدژی میللەتەکەم دەکرێ، داوای ھەڵوێست لەدونیا دەکەین ھیوادارم جیھان بە بێ ھەڵوێستی بەرانبەر بە رۆژئاوای کوردستان مۆرێکی تری شەرمەزاریی لەناوچاوی خۆی نەدات.

    داواکارم ئیمەش وەک ھونەرمەندان و ناوەندە ھونەرییەکان، جگە لەبەرھەمی نیشتیمانی و ھاندەری خۆڕاگری و ئەو چالاکیانەی کە لەڕێیەوە کۆمەک بۆ کەسوکارمان کۆبکرێتەوە لەرۆژئاوا، لەم کاتەدا ھیچ چالاکییەکی دیکە ئەنجام نەدەین.

    ھونەر ئاوێنەی رۆح و ویژدانە، دەبێ لەم کاتەدا ئازاری رۆح و ویژدانمان بەھونەری ھەموومانەوە رەنگ بداتەوە، جگە لە بەرھەم بەو ئاراستەیە دەست بۆ ھیچ کارێکی تری ھونەری نەبەین.
    رۆژئاوای کوردستان بەشێکی ماندووی وڵات و بەشێکی زیندووی رۆحمانە، ئازارەکانی ئازاری ھەموومانە، دژ بەھەموو غەدرو ناھەقییەک ھاوشانی دەوەستین و لەگەڵیدا ئەبین.

    ھەڵکەوت زاھیر
    ..
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: هەڵکەوت زاهیر لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان هاتەدەنگ Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top