• نوێ

    چەند زانیاریەکی نەبیستراولەسەر ژیانی جەنڕاڵی پایز

    چەند زانیاریەکی نەبیستراولەسەر ژیانی جەنڕاڵی پایز





    زرار حەمیدی وەرگێڕ نووسیویەتی:

    "ئەم چەند ساڵەی دوایی، حەمە عومەر عوسمان ئێواران لای چایخانەکەی سەرا دادەنیشت و جگەرەی بە جگەرە دادەگیرساند، بە دەگمەن لەگەڵ کەسێکدا دەبیندرا، زۆربەی جار تەنیاو بێتاقەت بوو، هاوڕێکانی جارانیشی لەولایەوە کۆدەبوونەوەو تریقەی پێکەنینیان دەهات، بەم چاوانەی خۆم دەمبینی کەسێک نەبوو دەردەدڵییەکی لا بکات، دوو قسەی خۆشی لەگەڵ بکات، دنیا تاریک دەبوو دیسان بەتەنیا ملی ڕێی دەگرتەوە بۆ تەنیاییە گەورەکەی. لەو بڕوایەدام نیوەی ئەو هاوڕێیانەی ئێستا شیعرو شانامەی بۆ دەخوێنن، هەریەکەیان رۆژی چەند خولەکێک، هەفتەی چەند خولەکێک، مانگی جارێک... هەواڵیان بپرسیایەو پێکەنینەکانیان لەگەڵ بەش بکردایە چارەنوسیێکی وای نەدەبوو، لانی کەم ژیانی کەمێک ئاسانتر دەبوو، زۆرتر دەژیا.   دیاربوو کە حەمە عومەر ئەم کۆتاییە موچەکەی بڕابوو باری گوزەرانی زۆر خراپ بوو، باری دەرونیشی خراپ بوو، تەنانەت جۆری جگەرەکەشی گۆڕیبوو، لەبەر ئەمە شتێکی ئاساییە هاوڕێکانیشی لێی دورکەونەوە و تەسلیمی شەوە بێڕەحمەکانی پاییزی بکەنەوە.

    روحت شاد بێت ئەو شاعیرەی پێش مردنت هاوڕێکانت کوشتیانت.

    لە هاوڕێکانی تۆوە فێربووم ئەم فەزای شیعرو بەناو ڕۆشنبیریە چ زێرابێکی گەورەیە."
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: چەند زانیاریەکی نەبیستراولەسەر ژیانی جەنڕاڵی پایز Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top