• نوێ

    ئه‌مریكا كوژرانى ئەبووبەکر به‌غدادی ڕاگه‌یاند

    ئه‌مریكا كوژرانى ئەبووبەکر به‌غدادی ڕاگه‌یاند


    گۆڤارى نیوزیكی ئه‌مریكی له‌سه‌ر زارى به‌رپرسێكى باڵای پنتاگۆن هه‌واڵی كوژرانى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی بڵاوكرده‌وه‌.به‌گوێره‌ى لێدوانى به‌رپرسه‌كه‌ى پنتاگۆن دوێنێ شه‌ممه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانى ئه‌مریكا له‌ هێرشێكى نهێنى و تایبه‌تدا له‌ شارى ئه‌دلب له‌ سوریا ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیان كردۆته‌ ئامانج.
    پێش بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م هه‌واڵه‌ دۆنالد تڕامپ له‌ تویتێكدا نووسیویه‌تى(هه‌ر ئێستا شتێكى گه‌وره‌ ڕوویداوه‌)بێ ئه‌وه‌ى ئاماژه‌ به‌ هیچ زانیاریه‌ك بدات.

    Donald J. Trump
    ✔@realDonaldTrump
    Something very big has just happened!
    ئه‌بو به‌كر به‌غدادی ته‌مه‌ن 48 ساڵ ناوى خۆى ابراهیم سامه‌ڕاییه‌و ساڵى 2013 واته‌ دوو ساڵ دواى كوژرانى ئوسامه‌ بن لادن جیابوونه‌وه‌ى خۆى له‌ رَێكخراوى قاعیده‌ ڕاگه‌یاند.
    ئه‌مریكا بڕی 25 ملیۆن دینارى وه‌ك پاداشت دیارى كردبوو بۆ هه‌ر كه‌سێك زانیارى بدات ببێته‌ هۆكارى كوژران یان ده‌ستگیر كردنى ناوبراو
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ئه‌مریكا كوژرانى ئەبووبەکر به‌غدادی ڕاگه‌یاند Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top