• نوێ

    کەرکوکيه‌ك فەرماندەی هێزی پاراستنی سنووری ڕۆژئاوایە

    کەرکوکيه‌ك فەرماندەی هێزی پاراستنی سنووری ڕۆژئاوایە



    باز کەرکوکی، کە لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٧ی شاری کەرکوکە، فەرماندەی لیوای هێزی تایبەتی پاراستنی سنوورە لە ناوچەی سەرێ کانیی ڕۆژئاوای کوردستان، ئەو لە شەڕی داعشیش لە باشووری کوردستان کاری کردووە و باوک و دوو براشی شەهیدن.



    باز کەرکوکی پێشتر بۆ ماوەی ١٥ ساڵ لە ناو هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستاندا بووە، لە دوای سەرهەڵدانی ئاڵۆزییەکانی سوریا چووەتە ڕۆژئاوای کوردستان و یەکێکە لە فەرماندە دیارەکانی هەسەدە.



    ئەو فەرماندەیە کە باوک و دوو برای شەهید بوون و خاوەنی هاوسەرێک و دوو منداڵە، بە هه‌فته‌نامه‌ى ״ئاژانس״ی وتوه‌: ״شانازی بەوەوە دەکەم کە لە باشوورەوە هاتووم و پارێزگاری لە خوشک و برایانم لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەکەم، ئەگەر ناچارم بکەن لە نێوان دوو منداڵەکەم و نیشتیمانەکەم یەکێکیان هەڵبژێرم، بێگومان خاک و نیشتیمان هەڵدەبژێرم.״



    فەرماندە باز کە لە ناو هاوڕێ شەڕڤانەکانی بە (هەڤاڵ باز) بانگ دەکرێت، تاکو ئێستا حەوت جار بریندار بووە، زیاتر لە سێ ساڵیشە لە ڕۆژئاوای کوردستان لە ڕیزەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات دژ بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش شەڕ دەکات، لەگەڵ دەستپێکی پەلامارەکەی سوپای تورکیا و میلیشیاکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریای ئازاد لە ١٩ی ئۆکتۆبەرێ ٢٠١٩، ڕۆڵی کارای لە بەرخۆدانی شەڕڤانان و بەرپەرچدانەوەی پەلامارەکەی سوپای تورکیا هەبوو.



    ״چەندین جار لە میدیاکانی تورکیا باس لە شەهیدبوونی من دەکرێت، بەڵام سوپاس بۆ خوا سەرجەم ئەو هەواڵانە ڕاست نین و من زیندووم، تا دوا هەناسەشم بەرگری لە خاکی کوردستان دەکەم״، فەرماندە باز وا دەڵێت.



    وتیشی: ״لە دەستپێکی پەلاماری سوپای تورکیا تاکو ئێستا ٣ شەڕڤانی باشووری کوردستان شەهید بوون، دوانیان خەڵکی پارێزگای کەرکوک بوون و ئەوەی دیکەش خەڵکی شارەزوورە.״



    بە پێی ئاماری ڕێكخستنه‌كانی نزیك له‌ پارتی كرێكارانی كوردستان ״په‌كه‌كه״‌، له‌ سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌كه‌وه‌، حه‌وت گه‌نج له‌ شاری كه‌ركوك و زیاتر لە ٥٠ کەسیش لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم ڕوویان لە ڕۆژئاوای کوردستان کردووە، تا هاوشانی هه‌سه‌ده‌ دژی توركیا شه‌ڕ بكه‌ن.


    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: کەرکوکيه‌ك فەرماندەی هێزی پاراستنی سنووری ڕۆژئاوایە Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top