شاسوار عه‌بدولواحید داوا له په‌رله‌مانتارانی نه‌وه‌ی نوێ ده‌كات پێڵاو بگرنه به‌رپرسان
شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، داوا له په‌رله‌مانتارانی حزبه‌ی ده‌كات به‌هیچ جۆرێه‌ك به‌پێی نوقته نیزام، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و حكومه‌ت نه‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت گه‌ر پێویست بكات پیڵاویان تێبگرن.
شاسوار عه‌بدولواحید له په‌یامێكدا ده‌ڵێت، داوا لە پەرلەمانتارانی ئەزیزی نەوەی نوێ دەکەم کە بە پێی (نوقتە نیزام) یاخود بە پێی پەیڕەوی ناوخۆ و رێکارە یاساییەکان مامەڵە نەکەن لەگەل سەرۆکایەتی پەرلەمان و تەنانەت سەرۆکایەتی حکومەت و سەرۆکایەتی هەرێم و هیچ بەرپرسێکی ئەم وڵاتە.
ده‌شڵێت، کام ڕێگایەی بە گونجاو دەزانن بیگرنە بەر، تەنانەت گەر بگاتە پێڵاو تێگرتنیش،وە ئەوەی کە بە دڵتانە بۆ دیفاعکردن لە خەڵک، بیکەن.
سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ێ نوێ ده‌شڵێت، یەکێتی و پارتی لە بنی پێیان تا نوکی سەریان کاری نایاسایی و بێ رێزی و زوڵمکردنە لە خەڵک، بۆیە ئێوە ناکرێت بێدەسەڵاتانە دابنیشن و چاوەڕێی رێکاری یاسایی و رۆتینی ئەوان بن.
باسله‌وه‌شده‌كات، خەڵک ئێوەی ناردۆتە پەرلەمان بۆ ئەوەی دیفاع لە خەڵک بکەن، جا پێویستە بۆ ئەوەی ئەو دەنگەی خەڵک بگەێنن،ئەوا چی پێویستە لەمەودوا بیکەن. مرۆڤ یەک جار دەمرێت. پەرلەمان و دامەزراوەکانیان لێ بکەنە قوزەڵقورت، یان لەمەولا دەبێت باسی کێشەی خەڵک و بابەتە گرنگەکانی خەڵک بکەن، یان ئەو دیوەخانەیە بە داخستن بدەن.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، دەست و دەمتان لە کەس مەپارێزن و ببنە دەنگی خەلک، ئەوان چی دەکەن بەرامبەر بە خەلک،ئێوەش وەک ئەوان بکەن. رێزیان لە خەلک و ئێوە گرت، ئەوا رێزیان لێ بگرن، بێرێز بوون، بێ رێز بن.
"العين بالعين والسن بالسن والبادي اظلم"