• نوێ

    بۆچی خانمان زیاتر ئارەزووی پیاوی باڵا بەرز دەکەن

    بۆچی خانمان زیاتر ئارەزووی پیاوی باڵا بەرز دەکەن



    بەگشتی خانمان پیاوی باڵا بەرز زیاتر سەرنجیان ڕادەکێشێت، ھەرچەندە پیاوێک لە ڕووی ڕوخسارەوە گونجاوبێت، بەڵام گرنگترین ئەگەری خانمان بۆ ھەڵبژاردنی ھاوسەر باڵابەرزییە.

    بەپێی توێژینەوەیەک کە لە زانکۆی ئەمەزۆن لە سویسرا ئەنجامدراوە ئەوە ڕوونکراوەتەوە کە  ھەمیشە باڵای بەرز سەرنجی چواردەور ڕادەکێشێت، لەھەمانکاتدا ئەگەری بردنەوەیان لە کێبڕکێکانی سیاسەت و سەرکردایەتی زیاترە و لەڕووی سۆزدارییەوە زیاتر سەرنجڕاکێشن.

    بەپێی قسەی پزیشکێک بەناوی سۆزان کراوس لە پێگەی "سایکۆلۆژی تودەی" باس لەوەدەکات کە بەگشتی پیاوان خانمانی لەخۆیان نزمتر و خانمان ئارەزووی پیاوی باڵا بەرز دەکەن و پێیان گونجاوە لە خۆیان بەرزتر بێت لایەنی کەم ئەگەر زۆریش نەبێت، چونکە ھەست دەکەن پیاوی باڵا بەرز بەھێزتر و زاڵترە و لەتوانایدایە باشتر خێزانەکەی بپارێزێت.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: بۆچی خانمان زیاتر ئارەزووی پیاوی باڵا بەرز دەکەن Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top