سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ى شه‌رڤانان له‌چه‌ندين ناوچه
سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵی سه‌ر به هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ئاشكرایانكرد كه هێزه‌كانیان توانیویانه له ناوچه‌ی "قه‌بانی پیشه‌سازی" له دووری كیلۆمه‌ترێك له"سه‌ری كانی"ه‌وه سوپای توركیا و ئه‌و چه‌كدارانه‌ی سه‌ر به‌وانن تێك بشكێنن.
یه‌كێك له سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كانی سوریای دیموكرات ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه كه له ناوچه‌ی "قه‌پانی پیشه‌سازی" سه‌ربه سه‌ری كانی ئابڵوقه‌ی هێزێكیانداوه پاش شه‌ڕێكی زۆر توندیش توانیویانه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری سه‌ر به توركیا بكوژن و پاشان ئه‌و ناوچه‌یه كه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتبوو لێیان بسه‌ننه‌وه.
به وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌و هێزه‌ی كه هاتبوو كشاونه‌ته‌وه بۆ شوێنی پێشوویان و نه‌یانتوانیوه هیچ ناوچه‌یه‌ك بگرن.
ئه‌و سه‌رچاوه ئاشكرایكردووه كه سوریای دیموكرات به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هێز بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی توركیا له سنوور كۆ ده‌كاته‌وه و پێشبینی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی به‌هێز ده‌كرێت له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا.
هه‌روه‌ها له‌لايه‌كى تره‌وه" قه‌سه‌ده" ئاشكراى كردوه , شەڕو پێکدادانەکان لەنێوان شەڕڤانان و سوپای داگیرکەری تورکيا و چه‌كداره‌كانى سه‌ر به توركيا لەسەر سنوری نێوان تورکیا‌و سوریا بەردەوامە و ئامەد عامودێ فەرماندەیەکی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک-قەسەدە، دەڵێت:" سوپای داگیرکەری تورک ئێمە ی ناچاری شەڕکرد، لەچوارچێوەی مافی خۆپاراستنی ڕەوادا، پاس ئەوەی بنکەو بارەگاکانی ئێمە، گوند و شارەکانیان تۆپباران کرد، سەرەڕای بانگەوازییەکانی ئێمە بۆ چارەسەریی ئاڵۆزییەکان بێ پەنابردنە بەر شەڕ، هێزەکانمان وەڵامی ئەو هێرشانەیان دایەوە".
دەشڵێت:"تا ئێستا ٥ تانکی سوپای تورکیامان لە سنورەکانی گرێسپی تێکشکاندووە، ٥ چەتە لە ڕۆژهەڵاتی گرێسپی کوژراون و لاشەی ئەوان لەدەستی ئێمەدان".
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە هەرێمەکانی نێوان عامودێ-درباسییە دا خاڵێکی هێزەکانی دەوڵەتی تورک و تێکشکێنراوەو ٦ فڕۆکەی دڕۆنی سیخوڕیش خراوەتە خوارەوە.
له‌لايه‌كى تره‌وه "قه‌سه‌ده " ئاشكراى كردوه هەوڵدانەکانی سوپای داگیرکەری تورکيا و چەكدارهكانى هاوپەیمانەکانی بۆ چوونە ناو شاری سەرێکانی و شارۆچکەی تل حەلەف بەردەوامە، هێزەکانی سوریای دیموکراتیک لەچوارچێوەی مافی خۆپاراستنی ڕەوادا بەرخۆدانی دەکەن و لەو هەرێمانە شەڕ بە قورسی بەردەوامە.
لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا، لەئەنجامی بەرخۆدانی شەڕڤانان بەرامبەر داگیرکەران، زیاتر لە ١٠٠ چەتە کوژراون و ٩ چەتەش بەدیل گیراون.