له قه‌ڵادزێ پیاوێكی 73 ساڵان له كاتی بڕینی دارمێودا هه‌ڵدێراو به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: كاتژمێر 8:00ی شه‌وی ڕابردوو ته‌رمێك به‌ناوی ( م . خ . ر ) له‌دایك بووی ساڵی 1946 پیشه‌ی كاسب ، دانیشتووی قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕین گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه و دوای توێكاری بۆ لاشه‌كه‌ی ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه.
ڕاشیگه‌یاندووه: به گوته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی له به‌یانی دوێنێوه چۆته سه‌ر باخه‌كه‌ی له نزیك پڕۆژه‌ی ئاوی خاس و له‌كاتی بڕینی داری مێو هه‌ڵدێراوه و به‌و هۆیه‌شه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانیش ده‌ركه‌وتووه پیره پیاوه‌كه 10 بۆ 15 كاتژمێر بووه گیانی له‌ده‌ستداوه.
پۆلیس هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.