• نوێ

    قەرەبووی قوتابی بۆ مامۆستاکەی

    قەرەبووی قوتابی بۆ مامۆستاکەی :-


    هيچ كاتى له هه ر پله يك و دسه لاتيك بوى خوت به گه وره مه زانه چون هتاسه رئه و دسه لاته و پى نابيت!!!

    کاتی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینی بوو ، پیرە پیاوێک ویستی سەرە بڕێ بکات کارمەندەکە سەرنجێکی داو چەند ساتێ لێی ڕوانی و ئاهێکی هەڵکێشا وەکو ئەوەی بیناسێ یان خزمێکی بێت بەڵام لە ناکاو هاواری کرد پیرە پیاو دەی بڕۆ ناو ڕیزەکەو فرت و فێڵ مەکە ، پیرە پیاو هەستی بە شەرمەزاری کرد کاتێ کارمەندەکە ئاوا تەریقی کردەوە ، سەری داخست و ڕۆشتەوە ناو ڕێزەکە ، پاشان سەرەی هات و کارمەندەکە ووتی مامەگیان بە پێوە مەوەستە فەرموو دانیشە ، وە پاشان پەرداخێ ئاوی پێداو ڕێزێکی زۆری گرت و ووتی کاتی دەوامیش هێندەی نەماوە بە ترۆمبیلەکەی خۆم ئەتگەیەنمەوە بۆ ماڵ 

    دەوام کۆتایی هات و کارمەندەکە بەوپەڕی ڕێزەوە فەرمووی لێکرد و دەرگای سەیارەکەی بۆ کردەوەو بە زمانێ شیرین کەوتە گفتوگۆ لەگەڵی ، پیرە پیاوەکە پێی ووت ڕێی ماڵمان بەو ئاڕاستەیەدایە ، بەڵام کارمەندەکە بە ئاڕاستەیەکی تردا ڕۆیشت و تا گەیشتن بە ڕێستۆرانێتک ، کارمەندەکە بە زەردەخەنەیەکەوە ووتی مامەگیان هەرچەنە ئێستا مووچەت وەرگرتوە بەڵام فەرموو با نانێک بخۆین لە حیسابی من ، پیرە پیاو ووتی ناکرێ و نابێ ، بەهەرحاڵ دابەزین و نانێکیان نۆش کرد و دوای ڕێزێکی زۆر و گفتوگۆیەکی شیرین کارمەندەکە پیرە پیاوەکەی گەیاندەوە بەر دەرگای ماڵ 

    بەڵام پیرە پیاو ووتی تێنەگەشتم بۆ ئەمەت کرد .؟
    ئایا وەکو قەرەبویەک بوو لە بەرامبەر ئەوەی منت شکاندەوە لە ڕیزەکە .؟
    گەر قەرەبووی ئەوەبێت دڵنیابە بەو نان خواردنە قەرەبووی ئەو دڵ شکانەت نە کردۆتەوە
    کارمەندەکە ووتی نەخێر ئەوە قەرەبوویەک بوو وەرت گرتەوە
    پیرە پیاوەکە ووتی ئەوە قەرەبوو بێت ، ئەی نان خواردن و ڕێزەکەی دواتر چی بوو .؟
    کارمەندەکە ووتی تۆسقاڵێ پاداشتی ئەو ڕۆژانە بوو کە مامۆستام بوویت و فێرت کردم 
    ئینجا پیرە پیاوەکە ووتی ئەی ئەو هەڵوێست و قسە ناخۆشەی کاتی مووچە وەرگرتنەکە چی بوو .؟
    ووتی قەرەبوی ئەو ڕۆژانە بوو کە لە ڕێزی ناو ساحەی قوتابخانە دەرت ئەکردم لە ڕێز و لەسەر ئەوەی گۆرەویم لە پێ نەبوو لەناو ٥۰۰ قوتابی ئەمتشکاندەوەو ڕیسوات ئەکردم
    مامۆستاکە ووتی بەڵام من پیر و نەخۆشم ئەبوایە هاوکاریت بکردمایە
    قوتابیەکەش ووتی بەڵام منیش ئەو ڕۆژانە باوکم نەخۆش بوو توانای کڕینی جووتێ گۆرەویشی نەبوو بۆ من
    جا مامۆستاکە دڵێ پڕ بوو لە گریان و فرمێسک بە چاوی هاتە خوارێ و دەستی کردە ملی کارمەندەکەو ووتی ئێستا تێدەگەم لە ئازارەکەی ئەو ڕۆژانەت .
    من هەرئەوەندە دەڵێم بەڕاستی مامۆستا پێویسە دووربین بێت لە ئاکار و گوفتاریدا .
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: قەرەبووی قوتابی بۆ مامۆستاکەی Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top