• نوێ

    ماوەی ۹ساڵە دەزگایەکی تەندرووستی خۆبەخشانە خزمەت بەچەمچەماڵ دەکات.

    وێنەی تابلۆی ناونیشانی دەزگای ژیان-لە چەمچەماڵ
    وێنە/گەنم-چەمچەماڵ

    گەنم-سایتی هەتاو-چەمچەماڵ

    لەساڵی ۲۰۱۰دەوە ئەم دەزگایە وەک نەخۆشخانەیەک لەکاتژمێر۸بەیانییەوە تاوەکو کاتژمێر٤ـی پاشنیوەڕۆی هەموو ڕۆژانێکی هەفتە جگەلە ڕۆژانی هەینی و شەمە خزمەت بە نەخۆش دەکات.

    ۹ساڵە دەزگای ژیان بەشێوەی کاردنی خۆبەشی لەسەربنەمای هاوکاری کردنی کەس وکاری ئەنفال و شەهیدانی شەڕی دژی تیرۆر و ئەو کەسانەی تووشی تەنگەژەی دەروونی بوونە دامەزاوە و لەسنووری شارۆچکەی چەمچەماڵ بەردەوامە لەچارەسەرکردنی نەخۆشەکانی سنوورەکە و ڕۆژانە لەم دەزگایە ۲۰جۆری جیاواز چارەسەر پێشکەشی نەخۆشەکان دەکرێت.

    گرنگترین ئەو نەخۆشیانەی نەخۆشخانەکە چارەسەریان دەکات.
    ۱-نەخۆشییە دەروونی و جەستەییەکان، کەلەناو ژناندا زۆرتر بڵاوە.
    ۲-پەشێوییە کەسایەتییەکان.
    ۳-دواکەوتوویی ژیری.

    ئەم دەزگایە زیاتر نەخۆشانی فرە جوڵە و کەم تەرکیز وەردەگرێت و نەخۆشانی (شیزرۆفرینیا و ئۆتیزم) وەرناگرێت بۆئەنجام دانی چارەسەر بۆیان.

    هەرکارمەندێکی ئەم دەزگایە ڕۆژانە سێ تا چوار نەخۆش دەبینێت بەمەبەستی چارەسەرکردنیان و ساڵانەش کارمەندەکان بۆمەبەستی ڕاهێنان و کارکردنیان لەبەشە جیاوازەکان دەنێردرێن بۆدەرەوی وڵات و لەوڵاتی ئەڵمانیا و وڵاتانی تری ئەوروپییەوە یاخود مانگانە لەو وڵاتەوە تیمی تایبەتی لەپزیشکانی بیانی سەردانی نەخۆشخانەکە دەکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی ڕاهێنان بەپزیشکانی نەخۆشخانەکە، و هەروەها دەرمان و چارەسەرە پزیشکییەکانیان لەوڵاتانی ئەوروپییەوە بۆدەنێردرێت.

    ئاکۆ فایەق بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە لەبارەی ناوی دەزگاکەوە بەنێردراوی هەتاوی ڕاگەیاند: "دەزگای ژیان واتا ژیانەوە وەک چۆن لەزستان دا هەموو شتێک دەمرێت و دواتر لەبەهاردا سەوز دەبنەوە، کۆمەڵگەی کوردەواریش بەوجۆرەیە و لەبەرئەوەی کارەسات و ڕووداوی زۆر ناحۆشی بەسەرهاتووە نەخۆشییەکانیش وەک مردن وان و ژیانێکی تازەی پێبەخشیوە".

    ئاکۆ گوتیشی، لەداهاتوودا چەند بەشێکی دیکەی دەزگای ژیان لەشارەکانی (موسڵ لەعێراق و حەسەکە و قامیشلۆ لەسوریا) دەکرێنەوە بەمەبەستی هاوکاری کردنی ژنانی ڕزگاربووی دەستی داعش تابتوانن لەو تەنگەژە دەروونیانە ڕزگاریییان بکەن.

    دەزگای ژیان ساڵی ۲۰۰٥ لەلایەن هاوڵاتییەکی شاری کەرکوک بەناوی (سەڵاح ئەحمەد عارف)ـەوە لەشارەکە دامەزراوە و ئێستا لەزۆربەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی خۆبەخشانە کارەدەکات خزمەت بەهاوڵاتییانی ناوچەجیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەکات.

    ئـ،و

    وێنەی پرسگەی دەزگای ژیان لەچەمچەماڵ
    وێنە/گەنم-چەمچەماڵ

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ماوەی ۹ساڵە دەزگایەکی تەندرووستی خۆبەخشانە خزمەت بەچەمچەماڵ دەکات. Rating: 5 Reviewed By: Klpa News
    Scroll to Top