• نوێ

    چۆن بەشێوەیەکی خێرا ئازاری سوڕی مانگانە کەم دەکەیتەوە؟

    چۆن بەشێوەیەکی خێرا ئازاری سوڕی مانگانە کەم دەکەیتەوە؟

    بەشێوەیەکی گشتی سوڕی مانگانە دەبێتەهۆی کرژبوونی ئێسک و ماسولکەکان بەتایبەت بەشی حەوز و ئازارێکی زۆر یان کەمی لەگەڵدایە و بەپێی کەسەکە دەگۆڕێت، بەڵام هەندێکجار ئازاری توند تەواو ئەو خانمە ماندوو دەکات.

    چۆن بە ڕێگایەکی خێرا ئەو ئازارە کەمدەکەیتەوە بەشێوەیەکی سروشتی؟
    *کەوچکێک هەنگوین رەش بخەرە ناو کوپێک ئاوەوە، ڕۆژانە بیخۆرەوە یەکجار.

    *کەوچکێکی گەورە چای گوڵە بەیبون و کوپێک ئاوی گەرم تێکەڵاوبکە، دوای 10 خولەک بیخۆرەوە و هەوڵبدە ڕۆژانە دووجار ئامادەیبکەیتەوە، ئەم ئاوێتەیە دوو ڕۆژ بەرلە سوڕی مانگانە زۆر گرنگە.

    *چای دارچینی و هەنگوین، بەهەمانشێوەی کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی ئازاری سوڕی مانگانە هەیە.

    *گەرم داهێنانی ئەو بەشە زۆر گرنگە بەتایبەت بەشی سک و حەوز، بەوشێوازە کەمتر تووشی ئازار دەبیت.
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: چۆن بەشێوەیەکی خێرا ئازاری سوڕی مانگانە کەم دەکەیتەوە؟ Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top