سه‌ربازێكی توركیا ڕێگری له‌په‌یامنێرێكی ئافره‌ت ده‌كات
سه‌ربازێكی توركیا له‌وانه‌ی له چوارچێوه‌ی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان ئه‌نكه‌ره و مۆسكۆ چوونه‌ته ناو خاكی باكوری سوریاوه، هه‌وڵی دا ڕێگری بكات له كه‌ناڵی ئه‌لغه‌د له‌وه‌ی ڤیدیۆی ناوچه‌یه‌ك بگرێت كه هێزێكی هاوبه‌شی توركی ڕووسی لێی چاودێریان ده‌كرد.
سه‌ربازه‌كه به په‌یامنێری ئه‌لغه‌د(ناز ئه‌لسه‌ید)ی گوت 100 مه‌تر له ناوچه‌كه دوربكه‌وێته‌وه، ئه‌ویش وه‌ك كه‌سێكی سوری ئاماده‌نه‌بوو به قسه‌ی بكات و گوتی: بۆچی 100 مه‌تر دوربكهمهوه ئه‌مه خاكی سوریایه و ئێمه هیچ ناكه‌ین، ئه‌مه خاكی خۆمانه.
سه‌ربازه توركه‌كه‌ش پێی گوت وه‌ها نابێت و ئه‌ویش وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی گوت: بۆچی ئێمه چی ده‌كه‌ین هه‌تا وه‌ها نابێت، ئه‌گه‌ر ئێمه چووینه ناو خاكی توركیا بۆت هه‌یه قسه بكه‌یت، ئه‌مه خاكی سوریایه.
سه‌رچاوه / رۆیته‌رز+ ده‌نگی ئه‌مریكا