روونكردنهوهیهك ئاراستهى هاوڵاتیانى ههولێری پایتهختى ههرێمی كوردستان دهكرێت
لهروونكردنهوهیهكدا راگهیاندنى پارێزگای ههولێر رایدهگهێنێت ، رۆژى 1 ى 11 ى 2019 ،هەندێ لە لاپەڕە و بڵاوکراوەی سۆشیال میدیایی، پەرۆشانە، خۆشەویستی وئەمەکیی خۆیان خستۆتەڕوو لە یادکردنەوەی یادی سەدساڵەی بە پارێزگابوونی شاری هەولێر کە هاوکاتە لە گەڵ ڕێکەوتی رۆژى 1 ى 11 ى 2019
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر رایدهگهێنێنت ، وێڕای سوپاس و بەهەند وەرگرتنی ئەم پەرۆشییە، بە هاوڵاتییان خۆشەویست و ڕای گشتی ڕایدەگەیەنین کە میژووی بە پارێزگابوونی شاری هەولێر بۆ ساڵی 1923 دەگەڕێتەوە نەک بۆ ساڵی 1919، بۆیە لێرە بە پێویستی دەزانین ڕایبگەینین کە پارێزگا و خودی جەنابی پارێزگار لە یادکردنەوەی ئەم یادانە، بە بەرنامە ڕێژی و پلانەوە ئامادەکاری ساڵانە بۆ بۆنە و یادە مێژووییەکان دەکەن و، بە شانازی و چاونخونیەوە کار بۆ بەرز ڕاگرتن و بیرهێنانەوەی ڕێکەوتە مێژووییەکانی شارە خۆشەویستەکەمان دەکەن.
لهكۆتادا رایدهگهیهنن سوپاس بۆ هەموو لایەک ، بەرز و شکۆدار بێ مێژووی پایتەختی هەرێمی کوردستان.