• نوێ

    چوار خوشك و برا به‌ مردوویی له‌ شوقەیەكدا دۆزرانه‌وه‌

    چوار خوشك و برا به‌ مردوویی له‌ شوقەیەكدا دۆزرانه‌وه‌


    ئەمڕۆ چوارشەممە چوار خوشك و برا بە مردوویی لە شوقەیەكی ناوچه‌ی فاتیحی ئیستەنبۆڵ دۆزرانەوە.

    تیمه‌كانی پۆلیسی ئیستەنبۆڵ به‌ فه‌رمانی داواكاری گشتیی كۆماری، دوای ئەوەی هەواڵیان پێگەیشتووە، ده‌رگای شوقه‌كه‌یان كردووەته‌وه‌ و بینیویانە لەسەر ده‌رگاكه‌ نووسراوە بینیوە "وریا بن، سیانیدی لێیه‌، ته‌له‌فۆن بۆ پۆلیس بكه‌ن، مه‌یه‌نه‌ ژووره‌وه‌".

    پۆلیسی شارەكە بە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی (ئەنادۆڵو)ی راگەیاندووە دوای ڕێوشوێنی پێویست، ده‌ستیان به‌ ته‌رمی هه‌ریه‌ك له‌ جونه‌یتی تەمەن ٤٨ ساڵ، ئۆیای تەمەن ٥٤ ساڵ، كامورانی تەمەن٦٠ ساڵ و یاشاری تەمەن ٥٦ ساڵ گەیشت.

    هێزه‌كانی پۆلیس دوای ئه‌وه‌ی كه‌ جلوبه‌رگی تایبه‌تیان له‌به‌ركردووە، بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر و نیو لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌نێو شوقه‌كه‌دا كردووە. دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌كان، ته‌رمه‌كان به‌ مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردنی ته‌واوی هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانیان، ره‌وانه‌ی دامه‌زراوه‌ی پزیشكی دادی ئیستەنبوڵ كران.

    ئه‌وه‌ش زانراوه‌ كه‌ چوار خوشك و براكه‌ له‌ هه‌مان ماڵدا ژیاون و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ گرفتی ده‌روونیان هه‌بووبێت، ئه‌وه‌ش زانراوه‌ گومانی كاری خۆكوژیی له‌ مه‌رگیان ده‌كرێت.
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: چوار خوشك و برا به‌ مردوویی له‌ شوقەیەكدا دۆزرانه‌وه‌ Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top