بەپەلە لە كارگه‌یه‌كی چه‌و و لم ته‌رمی هاوڵاتییه‌ك به هه‌ڵواسراوی دۆزرایه‌وه
علی جه‌مال قدووری، گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌مه ئاگاداركراینه‌وه له‌بوونی ته‌رمی هاووڵاتیه‌ك به‌هه‌ڵواسراوی له‌نێو كارگه‌یه‌كی چه‌وو لم له‌سه‌ر ڕوباری سیروان، ده‌ست به‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیس چوونه شوێنی ڕوداوه‌كه و پاش كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه له‌شوێنی ڕوداوه‌كه ته‌رمه‌كه‌یان هێنایه پزیشكی دادوه‌ری قه‌زای كه‌لار به‌مه‌به‌ستی توێكاری .

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌وهاوڵاتیه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه ناوی (شاهۆ نه‌سرولڵا حه‌مه ساڵح) ه و له‌دایكبووی ساڵی 1981 هو دانیشتووی قه‌زای كه‌لاره و بۆماوه‌ی شه‌ش ڕۆژه له‌ماڵ ده‌رچووه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه پۆلیس چاوه‌ڕێی ڕاپۆرتی پزیشكی دادوه‌رییه و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد ده‌كات له‌سه‌ر چۆنێتی ڕووداوه‌كه كه ئایا ڕووداوه‌كه كوشته یان خۆكوژیه.