• نوێ

    دەست بەسەر ئەو جۆرە کێکەدا گیرا کە حەپی لەناودابوو




    دەست بەسەر ئەو جۆرە کێکەدا گیرا کە حەپی لەناودابوو


     قایمقامییەتی قەزای دوکان  رایده‌گه‌ێنێت ،  شەوی رابردو لە ئەنجامی پشکنین و بەدواداچونەکانی لیژنەی چاودێری تەندروستی بەڕێوەبەرایەتی شارۆچکەی پیرەمەگرون دەست بەسەر ئەو کێکەدا گیرا کە حەبی تێدایە.

     پێشتر لە پارچە ڤیدۆیەکدا کە لەتۆگی کۆمەڵایەتی فەیس بوک بڵاوکرابوەوە، ولەناویدا حەپێک هەبوو، ترسی لەناو هاوڵاتیاندا دروستکرد.

     راشیده‌گه‌یه‌نن ،  دوای دەست بەسەرداگرتنی کێکەکە، تەواوی ئەو شمەکە لە مارکێتەکەدا دەستی بەسەرداگیرا و رەوانەی سلێمانی کرا تاوەکو پشکنینی بۆ بکرێت و زیانەکانی ئەو حەبە دەستنیشان بکرێت.

     قایمقامیه‌تی قه‌زای دوكان ده‌شڵێت ، لیژنەکانی قایمقامیەت لە شارۆچکەکەدا بەردەوامن لە گەڕان و بەدواداچون بۆ ئەو کێکە یان هەرجۆرە خوردنێکی دیکە کە شیاو نەبێت لەپێناو تەندروستی و سەلامەتی هاوڵاتیاندا.

     له‌كۆتادا داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كرێت   ئەو کێکە لە هیچ شوێنێک نەکڕن و بۆ خواردن بەکارینەهێنن تاکو ئەنجامی پشکنینەکان دەردەچێت و بڵاودەکرێتەوە.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: دەست بەسەر ئەو جۆرە کێکەدا گیرا کە حەپی لەناودابوو Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top