کەسێکی نزیکی سەدام حوسێن دەگەڕێندرێتەوە گۆڕەپانی سیاسەت لە عێراق
وڵاتێکی عەرەبیی دراوسێی عێراق کچە گەورەکەی سەرۆکی لەسێدارەدراوی رژێمی بەعسی عێراقی دەگەڕێنێتەوە گۆڕەپانی سیاسەت لە وڵاتەکەی.
بڕیارە لە مانگی 12ـی 2019، شانشینی عەرەبستانی سعودی میوانداریی کنگرەیەک بەناوی (داهاتووی عێراق) بکات.
میدیا ئوردنییەکان باسیان لەوە کردووە، کە خالید بن فەیسەڵ ئال سعود، باڵیۆزی سعودیە لە عەممان لەگەڵ رەغدی کچە گەورەی سەدام حوسێنی سەرۆکی لەسێدارەدراوی رژێمی بەعس، کۆ بووەتەوە.
خالید بن فەیسەڵ بانگهێشتنامەی وڵاتەکەی بۆ ئامادەبوون لە کۆنگرەکە، رادەستی رەغد سەدام حوسێن کردووە.
لە ساڵی 2003 و دوای رووخاندنی رژێمی بەعس، رەغد، لەگەڵ منداڵ و کەسوکارەکەی، پەنایان بۆ ئوردن برد و تا ئێستا لەوێ دەژین.
دوای رووخاندنی رژێمەکەی و خۆشاردنەوەی بۆ ماوەی چەند مانگێک، رۆژی 6.12.2003، سەدام حوسێنی سەرۆکی رژێمی بەعس لە چاڵێکدا لە باخچەیەکی سنووری شاری تکریت دەستگیر کرا و دوای دادگایی کردنی، لە رۆژی 5.11.2006 دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاند و رۆژی 30.12.2006، لە شاری بەغدا لە سێدارە درا.
سەرچاوە باسنیوز