• نوێ

    باڵیۆزخانەی فەڵەستین ڕێز لەخەباتی شەهیدێکی سەرکردەی کورد دەگرێت


    ئەمڕۆ لەشارۆچکەی چەمچەماڵ لەمەراسیمێکدا خەبات و ماندووبوونی شەهیدی سەرکردە مامەڕیشە لەپێناو ئازادی گەلەکەی بەرز ڕاگیرا.

    لەمەراسیمەکەدا، کەبەئامادەبوونی هەریەک لە ڕەمک ڕەمەزان، قائیمقامی شارۆچکەی چەمچەماڵ و نەزمی حزوری، باڵیۆزی فەڵەستین لەعێراق بەڕێوەچوو، باس لەڕۆڵ و ماندووبوونی شەهید مامەڕیشەکرا لە خەباتی ئازادی لەپێناو گەلەکەی خۆی و گەلی فەڵەستین و هەر لەو چوارچێوەی مەڕاسیمەکەدا لەلایەن نەزمی حزوری باڵیۆزی فەڵەستین لەعێراق خەڵاتی ڕێزلێنان بەخاتوو (نیشتمان حەسەن) خێزانی شەهیدی سەرکردەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان(مامە ڕیشە) بەخشرا، لەپای بەشداربوونی لەشەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی داگیرکاری فەڵەستین لەلایەن وڵاتی ئیسڕائیلەوە لەساڵانی شەستەکانی سەدەی ڕابردوو لەوڵاتی فەڵەستین.


    نەجمەدین شکور ڕەئوف ناسراو بە "مامە ڕیشە" ساڵی ١٩٥٥ لە گوندی تاڵەبانی قەزای چەمچەماڵ لە ناوچەی گەرمیان، لە بنەماڵەیەکی جوتیاری کوردپەروەر و لە ژینگەیەکی پاک و بێگەردی کوردایەتیدا ھاتۆتە دنیاوە، لەبەر ھەژاری و دەست کورتی بنەماڵەکەی خوێندنی بۆنەکراوە و لەتەمەنی لاویەتی دا بەشداری لەشەڕی فەڵەستین کردووە دژی داگیرکردنی ئەو وڵاتە لەلایەن وڵاتی ئیسڕائیلەوە و لەساڵی١٩٧٨دا و لەتەمەنی ٢٣ساڵیدا بووەتە هەوڵیداوە ببێت بەپێشمەرگە بەڵام لەبەر بێ متمانەی و باوەڕ نەبوون پێی لە پێشمەرگایەتی وەرنەگیراوە، ئیتر خۆی بەتەنھا و بە چەکی خۆی گونداوگوند گەڕاوەو پڕوپاگەندەی بۆ پێشمەرگە کردووەو ھەر ئەم ھەڵوێستەش وای لێکردووە کە لە پێشمەرگایەتی وەربگیرێت و لە ساڵی ١٩٧٩ەوە ئەم ئازایەتییە دەگمەنەی تێکەڵاوی کاری پێشمەرگانە و پێشخانی شۆڕش کردووە و لە کەرتی (٤)ی بازیان درێژەی بە خەباتی پێشمەرگایەتیدا و بەشداری لەزۆربەی داستانە پڕ سەروەرییەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان کردووە، کەدیارترینیان شەڕەکانی(تەپەعارەبی نەریمان و حەمک و داستانی ڕزگار کردنی بێتواتە)بوو.

    لەتەمەنی ٣٠ساڵیدا، لەکاتێکدا بەڕێوەبوو بۆگفتووگۆ لەگەڵ یەکێک لەفەرماندەی فەوجی جاشەکانی سەربەڕژێمی بەعس بەمەبەستی ڕازیکردنی بەگۆڕینی ڕێڕەوی کارەکانی بەمەبەستی خزمەتکردن بەگەل و نیشتمان، بەڵام بێ ئاگا لەوەی دووژمنەکانی بۆی لەبۆسەدان و لەڕۆژی ٢٥ـی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٨٥دا، لەناوچەی جەباری سەر ڕێگای نێوان گوندی (خاڵۆبازیانی) و گوندی (کەوەڵە) دا کەوتە بۆسەی جاشەکان لەگەڵ دوو ھاوڕێ و ھاوسەنگەری بەناوەکانی (سەردار و موحسین) شەھید کران.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: باڵیۆزخانەی فەڵەستین ڕێز لەخەباتی شەهیدێکی سەرکردەی کورد دەگرێت Rating: 5 Reviewed By: لەلایەن دارین
    Scroll to Top