• نوێ

    بەڕێگایەکی جیاواز توشبووانی کۆرۆنا دەستنیشان دەکرێن


    لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوو، ڕێگەی جیاوازی پزیشکی بۆ دۆزینەوە و دەستنیشانکردنی ئەو کەسانە بەکارهاتوون کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون. لە نوێترین هەوڵیشدا ئەڵمانیا لەڕێگەی سەگی پۆلیسییەوە ئەو کارە دەکات. 


     توێژەرانی بەشی پزیشکیی ڤێتێرنەریی زانکۆی هانۆڤەری ئەڵمانیا ئاشکرایان کرد، ئەو سەگە پۆلیسیانەی ڕاهێنانیان پێکراوە دەتوانن ئەو کەسانە جیابکەنەوە کە تووشبووی کۆرۆنان و نیشانەکانیان هەیە لەگەڵ کەسێکی ئاسایی. بەگوتەی ئەو توێژەرانە، ئاستی دیاریکردنی ئەو تووشبووانەی کۆرۆنا لەلایەن ئەو سەگە ڕاهێندراوانەوە، "زۆر بەرز و وردە". 


    لە توێژینەوەکەدا هەشت سەگی پۆلیسی بۆ ماوەی هەفتەیەک مەشقیان پێکراوە بۆ ئەوەی جیاوازی بکەن لەنێوان لیک و چڵمی ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ئەوانەی کە تووش نەبوون.  بەپێی ئەنجامی توێژینەوەکە، لەدوای مەشقەکانیان، ئەو سەگانە توانیویانە لە کۆی هەزار نموونە، بە رێژەی 94% ئەو تووشبووانەی کۆرۆنا دەستنیشان بکەن.
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: بەڕێگایەکی جیاواز توشبووانی کۆرۆنا دەستنیشان دەکرێن Rating: 5 Reviewed By: لەلایەن دارین
    Scroll to Top