• نوێ

    داعش کوردێک سەردەبڕێت و گرته‌ى ڤیدیۆیی بڵاودەکاتەوە


    بەڕێوبەری ناحیەی زینانە رایگەیاند، چەکدارانی داعش هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ناحیەی نەوجول-ی سەر بەقەزای کفریان سەربڕیوە، کە پێشتر رفاندوویانە و پاشان گرتەی ڤیدیۆییان بڵاوکردوەتەوە.

    جەمال ساڵح، بەڕێوەبەری ناحیەی زینانە رایگەیاند، "نزیکە ساڵێک پێش ئێستا دوو گەنجی گوندی قەڵا لە سنووری ناحیەی نەوجولی سەر بەقەزای کفری دەچنە سنووری زینانە لە ئەنجامدا لەگوندی بەلەکەی لە سنووری زینانە لەلایەن چەکدارانی داعش کە ناسرابوون بەئاڵا سپییەکان دەستگیر کرابوون".

    ئاماژەی بەوەشکردوە، هەر ساڵی رابردوو کەسێکیان ئازاد کراوە، بەڵام یەکێک لە گەنجەکانیان لەلا ماوە و لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت چەکدارانی داعش سەری دەبڕن.

    بەڕێوەبەری ناحیەی زینانە باسی لەوەشکرد، بەپێی زانیارییەکانی هێزەکانی ئاسایش ساڵی رابردوو ئەو هاووڵاتییە کوژراوە، بەڵام چەکدارانی داعش دوێنێ گرتەی ڤیدۆییان بڵاو کردووەتەوە.
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: داعش کوردێک سەردەبڕێت و گرته‌ى ڤیدیۆیی بڵاودەکاتەوە Rating: 5 Reviewed By: لەلایەن دارین
    Scroll to Top