ئەوکاتەی سەربازەکان بەڕێدەکەوتن بۆ بەرەکانی جەنگ خانەوادە و هاوڕێکانیان ماڵئاواییان لێدەکردن و هیوای سەلامەتی گەڕانەوەیان بۆ دەخواستن.
ئەو وێنە مێژووییە لە شەقامی هەشتی شاری نییو وستمنتری وڵاتی کەنەدا ساڵی1940 لە لایەن وێنەگری ڕۆژنامەی ذ پڕۆفیشناڵ (کڵۆد دیتلۆف) چرکێندراوە.
ئەو منداڵە ناوی (وارن برنارد)ە لە وێنەکەدا دەستی دایکی بەردەدات و بۆ لای باوکی ڕادەکات لە بەرامبەردا باوکیشی تفەنگەکەی لە دەستە ڕاستەوە بۆ دەستە چەپ دەبات و دەستی بۆ درێژ دەکاتەوە، ئەو وێنەیە شرۆڤەکردنی هەستی گشت خانەوادەکانە و ڕووە ناشیرینەکەی جەنگ نیشاندەدات، لە کۆتاییدا وارنی خۆشبەخت بە ئامێزە گەرم و پڕ لە سۆزەکەی باوکی شاد بۆوە بەڵام ملیۆنەها منداڵیتر لە جەنگی دووەمی جیهانی لە باوەشی پڕ سۆزی باوکیان بێ بەش بوون.