تەرمی جواترین کچی پیرۆ لە بەرزترین چیاکانی ئەو وڵاتە لەناو بەفر دۆزراوەتەوە، کە 520ساڵ پێش ئیستا ئەو کچە لەمەرسیمێکی ئاینی و کەلتوری کراوە بەقوربانی بو خودا لەگەڵ دوو منداڵی تری بچووک. بەشێک لەرێورەسمی ئاینی کە پێی دەگوترێ (کابا کوشا) لەلایەن شارستانیەتی ( الانکا).
ئەو کات بەسەدان میل سەرکەوتوونەتە سەر چیای ( لولایلاکۆ) ئەو کچە وەک جوانترین کچەکانی ئەو خێڵە دراوە بە چیاکە وەک بەلەزەت ترین خواردن بۆی.
ئەو کات ئەو کچەیەیان بێهۆش کردوە بەخواردنەی برێکی زۆر ئەلکحول و گەڵای ئەلکو کەدەکرێت بە کوکاین، دواتر لەسەر چیاکە لە چاڵێک دانراون لەگەڵ دوو منداڵی تر تا مردوون.
لە ساڵی 1999زانایان تەرمی ئەوکچەو دوو منداڵەکە دەدۆزنە و شیکاری تاڵە مووکانی دەکەن، دیارە مووکانی پرچی بەئەندازەیەکی زۆر درێژ بوون.
لەشیکارەکەدا بۆیان دەرکەوتوە کچەکە تەمەنی 13ساڵ بووە ٫ پێش مردنی برێکی زۆر گەڵای ئەکلوی پێ دراوە کە لەنیو ددانەکانی دەرکەوتووە ٫ سەیریان ئێستاش خوێن لە لاشەی ئەو کچە ماوەو تەنها رۆحی دەرچوە، وەک تازە کۆچی دوایی کردبێت بەهۆی ساردی کەشەو هەوای نزمی پلەی گەرمی و ووشکی هەواکە.