شنیار ئەنوەر
گێچه‌ڵی سێكسی له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و كۆمیسیۆنی ده‌رفه‌تی كاركردنی یه‌كسانی سه‌ر به حكومه‌تی ئه‌مریكا پێناسیه گێچه‌ڵی سێكسی كردوه وه‌ك"هه‌ڵسوكه‌وت یان هه‌وڵدانی سێكسی كه له‌لایه‌ن كه‌سی به‌رامبه‌ره‌وه پێشوازی لێنه‌كرێت یان ره‌تبكرێته‌وه، له‌روی فیزیكی بێت یان زاره‌كی." ئه‌مه به‌تایبه‌ت بۆ ژنان راستره كه روبه‌روی قسه و هه‌ڵوێستی نه‌ویستراو ده‌بنه‌وه له شوێنی كار، له قوابخانه، له‌سه‌ر شه‌قام، له ناو خێزان، له‌سه‌ر تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان. به‌ڵام ئه‌كرێت كوران و منداڵان به نێر و مێ وە روبه‌روی گێچه‌ڵی سێكسی یان په‌لاماردانی فیزیكی ببنه‌وه. ئه‌كرێت گێچه‌ڵی سێكسی له‌لایه‌ن هاوسه‌ریشه‌وه ئه‌نجامبدرێت، چونكه ئه‌گه‌ر ژن ره‌زامه‌ندی نه‌نوێنێت و هاوسه‌ره‌كه‌ی فشاری لێبكات، فشاری فیزیكی یان ده‌رونی یان دارایی، دیسان ئه‌وه‌ش گێچه‌ڵی سێكسی یه. به‌ڵام جۆره‌كانی له‌روی یاسایییه‌وه له وڵاتانه‌ی یاسای تایبه‌تی بۆ دانراوه دوجۆره. یه‌كه‌م، گێچه‌ڵی سێكسی له‌سه‌ربنه‌مای "هاندان و ترساندن" وه‌ك ئه‌وه‌ی له شوێنی كار كه‌سی به‌رپرس هه‌ره‌شه‌ی دەر‌كردن یان به‌لێنی دامه‌زراندن به‌كاربێنێت بۆ رازیكردنی قوربانیه‌كه به ره‌فتاری سێكسی. جۆری دوه‌م بریتیه له گێچه‌ڵی سێكسی به‌دروستكردنی ژینگه‌یه‌كی دوژمنكارانه بۆ كه‌سی قوربانی وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سی قوربانی له‌شوێنی كار روبه‌روی ره‌فتاری نابه‌جێی ئازارده‌ری سێكسی هاوپیشه‌كانی ببێته‌وه به به‌كارهێنانی وشه‌ی نه‌شیاو یان نوكته‌كردن له‌سه‌ربنه‌مای سێكسی. به‌ڵام ئه‌مه یاسای وڵاتێكی وه‌ك ئه‌مریكایه، و له وڵاتی ئێمه ئه‌مه جیانه‌كراوه‌ته‌وه.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م پێناسیه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیش جێگه‌ی دیه‌بیتی زۆره له‌ناو ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كان و هه‌ندێك پێناسه‌كه فراوانتر ئه‌كه‌ن و ئه‌گه‌نه ئه‌وئاسته‌ی به تاوانی بزانن. له‌روی یاساییشه‌وه له ولاتێكه‌وه بۆ وڵانێكی تر پێناسه‌كه‌ی ده‌گۆرێت. له ئه‌مریكا له‌روی یاساییه‌وه زاراوه‌ی "گێچه‌ڵی سێكسی" به‌دیاریكراوی دارێژراوه بۆ نه‌هێشتنی نایه‌كسانی ره‌گه‌زی له شوێنی كار و قوتابخانه. واته یاساكه ئه‌و گێچه‌ڵه سێكسیانه ناگرێته‌وه كه له سه‌رشه‌قام و تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان روبه‌روی ژنان ئه‌بێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه به گێچه‌ڵ و بێزاركردن به گشتی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌كرێت و سزای جیاوازی هه‌یه. لێرەدا کۆمەڵێک ھۆکار ھاوکارە بۆ زیادبونی گێچەڵی سێکسی کەتیایدا كلتور یه‌كێكه له بابه‌ته هه‌ره گرنگه‌كان له دیبه‌یتی گێچه‌ڵی سێكسی، چونكه له راستیدا له‌روی كلتوری و تێگه‌شتنی كۆمه‌ڵگه‌وه گێچه‌ڵكردنی سێكسی چه‌ندین مانای جیاوازی هه‌یه.
هه‌ندێك كلتور كه پرسی ژنان تێیدا وه‌ك پێویست دیبه‌یتی له‌سه‌ر نه‌كراوه‌و دیدێكی ره‌خنه‌گرانه نیه بۆ چۆنیه‌تی تێگه‌شتنی كۆمه‌ڵگه له پرسی ژنان، ئه‌وه گێچه‌ڵكردنی سێكسی نه‌ك هه‌ر به یاسای رێگری لێنه‌كراوه به‌ڵكو هاندانیش هه‌یه بۆ گێچه‌ڵی سێكسی و زۆر به ئاسایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌كرێت. له هه‌ندێك كلتوردا گێچه‌ڵی سێكسی وه‌ك رێگایه‌ك بۆ ده‌ربرینی خۆشه‌ویستی سه‌یر ئه‌كرێت. ساڵی (2007) جێنیفه‌ر زیمبرۆف له زانكۆی دوك له ئه‌مریكا توێژینه‌وه‌یه‌كی سه‌رنج راكێشی كردوه له‌سه‌ر جیاوازی كلتوره‌كان بۆ پرسی گێچه‌ڵی سێكسی و گه‌شتۆته ئه‌و ده‌ر ئه‌نجامه‌ی كه له‌و وڵاتانه‌ی گه‌شەكردون و دیه‌به‌یتی جدی له‌سه‌ر پرسی ژنان هه‌یه و رێكخراوی ژنان زیاتر كار له‌سه‌ر په‌روه‌رده كردنی ژنان و پیاوان ئه‌كه‌ن سه‌باره‌ت به گێچه‌ڵی سێكسی، توانیویانه كلتوری كۆمه‌ڵگه له‌به‌رژوه‌ندی ژن بگۆرن و تێگه‌شتنی پیاوان و ژنانیش سه‌باره‌ت به گێچه‌ڵی سێكسی زیاتر بكه‌ن، كه‌نه‌دا و ویڵایه‌ته یه‌گرتوه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپای رۆژاوا نمونه‌ی ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ن.
هه‌مان توێژینه‌وه باس له وڵاتی به‌رازیل ئه‌كات كه وڵاتێكی تازه گه‌شه‌كردوه. زۆر له‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی له ئه‌مریكا و ئه‌وروپا به گێچه‌ڵی سێكسی ئه‌ژمار ده‌كرێن، له به‌رازیل به شتێكی ئاسای سه‌یر ئه‌كرێت و هه‌نێدێكیان وه‌ك خۆشەویستی و رۆمانسییه‌ت سه‌یر ئه‌كرێت، و کوڕانیش و كچانیش پێیان ئاساییه. بۆنمونه چاوتێبرین و "ته‌علیق" له كچان به‌تایبه‌ت له شوێنه گه‌شتیارییه‌كان له به‌رازیل وه‌ك ده‌ربرینی خۆشه‌ویستی سه‌یر ئه‌كرێت، به‌ڵام له وڵاتێکی وەک ئه‌مریكا ئه‌وه رێگه‌پێنه‌دراوه و ئه‌كرێت پۆلیس له‌سه‌ر ئه‌وه بتگرێت. له كۆمه‌ڵگه داخراوه‌كان جلوبه‌رگی ژنان و شێوه‌ی مامه‌ڵه‌كردنیان له شوێنه گشتییه‌كان هه‌میشه ئه‌كه‌وێته به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌ی كۆمه‌ڵگه. ژنان ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی جوانییه‌كه‌یان ده‌رئه‌كه‌وێت ده‌درێنه به‌رتانه و ته‌شه‌ر و په‌لاماریش ئه‌درێن، كه‌چی له‌بری پشتیوانیكردنیان زۆرجار باس له‌وه ئه‌كرێت كه پێویسته ئافره‌تان خۆیان له ده‌رخستنی جوانییه‌كه‌یان به‌دور بگرن، واته كۆمه‌ڵگه زۆرجار لۆمه‌ی قوربانییه‌كه ئه‌كات له‌بری كه‌سی په‌لامارده‌ر سزابدات.
كچان و ژنانی كورد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌ستدریژییه‌ی ده‌كرێته سه‌رییان بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن و نا‌وێرن ده‌نگ هه‌ڵبڕن ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆئەوەی کە له كوردستان گرفتی زۆرمان هه‌یه سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته چونكه داتای پێویستمان نیه سه‌باره‌ت به رێژه‌ی هه‌راسان، جۆره‌كانی، وه توێژینه‌وه‌ی جدیش بونی نیه له‌سه‌ر له‌مپه‌ره یاسایی و كلتوری و په‌روه‌رده‌ییه‌كان. ئه‌وه‌ی هه‌یه زانیاری و ئه‌زمونی تاكه كه‌سی خۆمانه و هه‌ندێك راپۆرتی رۆژنامه‌وانی یه كه به‌س نیه. به‌ڵام له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و نمونه‌یه‌ی به‌رازیل ئه‌توانین تێگه‌تنیشمان بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بخه‌ینه‌رو. كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه كه زیاتر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نێر باڵاده‌سته هیچ ئاورێكی جدی له پرسی گێچه‌ڵی سێكسی نه‌داوه‌ته‌وه، ته‌نیا یه‌ك یاساش نیه كه به‌دیاریكراو قه‌ده‌غه‌ی گێچه‌ڵی سێكسی بكات