• نوێ

    هەتاو چیرۆکی ئەشکەنجەدان و دیپۆرتکردنەوەی ڕۆژنامەنووسێکی کورد ئاشکرا دەکات


    شەوی ٢٧ـی تەممووز، کاتێک سەرقاڵی ڕووماڵی کێشەی دەستگیرکردنی ١٩پەنابەر بوو لەبەندەری کۆمەنیزیا ڕۆژنامەنووسێک دەستگیرکرا و پاشان لەگەڵ پەنابەرەکان بەنایاسایی دیپۆرتی تورکیا کران.
    هەورامان محمد لەگەل سەروک وەزیرانی یونان و پشتیوان جاف بەشداری کوبونەوەی کردنەوەی فروکە خانەکان لەکاتی کۆرۆنادا دورگەی سانتۆرینی

     هەورامان محمد خالید وێنەگری ماڵپەڕی پشتی نیوزە لەوڵاتی یۆنان چیرۆکی دیپۆرتکردنەوەکەی بۆ هەتاو دەگێڕێتەوە.
    هەورامان محمد کامێرەمانی پشتی نیوز لەسەر سنووری یونان تورکیا کاتێ تورکیا دەرگای بەڕوی کوجبەران کردەوە

    درێژەی چیرۆکەکەی هەورامان محمدی ڕۆژنامەنووس بەم  شێوەیە:

     دوای ئەوەی بەنایاسایی دووجار پەنابەرانی کورد و ئەفغانی لەبەندەری کومەنزیاوە دیپۆرت کرابوونە و لەهیچ میدیایەکی یۆنانی و ئەوروپی باس نەکرابوو بۆیە ناو براو هەڵسا بەوەی لەنزیکەوە ئەم هەواڵە پشت ڕاست بکاتەوە و بیکات بەڕاپۆرتێک؛ بەڵام بەبێ ئەوەی بەرپرسانی بەندەرەکە ئاگاداربکاتەوە و بەنهێنی لەشاری ئەسیناوە بەڕێکەوت بۆئەوەی راستی و دروستی ئەوکارە بخاتە ڕوو وەک پەنابەرێکی ئاسایی گەیشتە بەندەرەکە و دیمەنی هەوڵدانی پەنابەرانی بەدی کرد، کەهەوڵیان دەدا بگەنە میناکەی بەندەرەکە و لەوێوە بەڕێگای شاحینە خۆیان بخەنە نێو باخیرەکان، کە بۆئیتالیا دەڕۆیشت.
    هەورامان محمد تورکیا دوای دیپۆرت کردنەوەی بۆ ئیستنبول

    هەورامان باس لەوە دەکات، کاتێ وێنە و ڤیدیۆی دەرەوەی بەندەرەکەی تەواو کردووە بەنهێنی و لەگەڵ پەنابەرەکان چووەتە نێو مینای بەندەرەکەوە و لەوکاتەی هەوڵیداوە وێنەی پەنابەرەکان تۆماربکات، کە لەژێر شاحینەکان دا لەڕێگای ئەکسلەکانیەوە داخلی ناو باخیرەکە دەبن لەکاتژمێر ١٠ـی شەودا دەستگیرکرا و پاشان موبایلەکەی لێسەندراو لەگەل ١٩پەنابەر زیندانی کرا بۆماوەی دوو ڕۆژ نەیویست بوو خۆێ ئاشکرا بکات، کە ڕۆژنامەنووسە و بۆکاری ڕۆژنامەوانی لەوشوێنە بووە.

    ئاماژە بەوەش دەکات، لەڕۆژێکدا تەنها جارێک بۆیان هەبوو بچنە تەوالێت و داوای نان بکەن، بەڵام ڕۆژی دووەم پاسێکی زیندانی هێنراو لەوێدا موبایلەکانیان و گیرفانیان پشکێندرا و پاشان کەلپجەکران، هەورامان دەڵێت: "ئەوکات زانیم کەوا دیپۆرت کردنەوەیە بوتورکیا لەزاری پەنابەرەکانەوە ناسنامەی خوم ئاشکرا کرد کەڕوژنامە نووسم لەولاتی یوناندا و کوردستان دا خاوەنی ئەوراقی شەش مانگیم ئوزفایز کەداوای مافی بەنابەریم کردوە دوسال و نیو لەیونان دەژیم".

    بەڵام ئاشکراکردنی ناسنامەی ڕاستەقینە هیچ سودێکی بەهەورامان نەگەیاند چونکە دوای سوکایەتی پێکردن وو لێسەندنی کارتی ڕۆژنامەنووسی و موبایل و تەواوی بەلگەنامەکانی فرێدرایە نێو زەرفێکی ڕەشی گەورە خرایە نێو پاسەکە و دوای هەشت کاتژمێر و نیو بەڕێگاوە بەرەو سنوری تورکیا بردران.

    ئەو باسی لەوەکردووە، کە کاتێ دابەزیون لەپاسەکە لەلایەن پۆلیسی یونانەوە بەبۆری ئاو و داری پۆلیسی لێیان دراوە و پاشان لەگەڵ ٢٠ بۆ ٢٥ کوچبەری تازە گەشتوو بەنێو خاکی یونان لەتورکیاوە دواتر بەبێ ئەوەی نان یاخود ئاویان پێبدرێت لەژورێکی ٥مەتر بە٥مەتری دا تا کاتژمێر ١٠ـی شەو لەزیندان ماونەتەوە و دواتر بەلێدان هەموویان خراونەتە نێو ئۆتۆمبێلێکی سەربازی داخراو.
    شوێنەواری لێدان و ئەشکەنجە دانی ڕوژنامەنووس هەورامان محمد لەلاین هێزی یۆنانی

    ئەوەشی خستە ڕوو، کە لەلایەن هێزی کوماندۆ و پۆلیسی یۆنانەوە سوکایتییان پێکراوە و لەسەر سنور بەنهێنی و بەبێ ئەوەی ولاتی تورکیا بزانی لەلایەن چەند کەسێکی دەمامک دارەوە کە بەکوردی کرمانجی قسەیان کردووە خراونەتە ناو چوپ و لەناو ئاوی نێوان یۆنان و تورکیا پاشان دیپۆرت کراونەتەوە و دواتر لەلایەن هێزەکانی جەندرمەی تورکیا دەستگیرکران و ڕەوانەی ئیستەنبوڵ کران.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: هەتاو چیرۆکی ئەشکەنجەدان و دیپۆرتکردنەوەی ڕۆژنامەنووسێکی کورد ئاشکرا دەکات Rating: 5 Reviewed By: لەلایەن دارین
    Scroll to Top