• نوێ

    زەنگێکی مەترسیدار لە پەرلەمانی عێراقەوە

    رەوان تاڵب

    لە ئێستادا لەلایەن ژمارەیەك پەرلەمانتاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ جاری دووەم ژمارەیەکی زۆر واژۆ کۆکراوەتەوە بۆ گۆرینی ناوی (کۆماری عێراقی فیدراڵ) بۆ (کۆماری ئیسلامی عێراق).
    ئەگەرچی لەئێستادا عێڕاق تەنها بە ڕەواڵەت ناوی کۆماری عێراقی فیدڕاڵە، چونکە لە ناوڕۆکدا عێراق سیستەمی فیدڕاڵی پەیڕو ناکات و کار بە دەستور و یاسا ناکات، بەڵکو مەزھەب و چەک و پارە، عێراق بەڕێوەدەبەن و بڕیار لەسەر عێراق دەدەن.

    بەڵام ئەو ھەنگاوە، بە ئێرانیکردنی عێراقە و پەیامێکشە بۆ ئەمریکا و رۆژئاوا کە عێراق کۆپیکراوی ئێرانە و جگە لەوەش زەنگێکی مەترسیدارە بۆ ناوخۆی وڵات و دەنگە ئازادیخوازەکان بەیەکجاری کپ دەکات.
    عێراق لە ئێستادا خۆی لە لێواری روخاندایە، لە بەسڕە تاوەکو زاخۆ، ھەموان ناڕازین لە دەسەڵاتە یەک لەدوای یەکەکان، بەو ھەنگاوەی ئەو پەرلەمانتارانە، کە ئەمە بۆ جاریی دووەمە ئەو بابەتە دەورژێنن، دۆخەکە زیاتر تێکدەچێت، میلشیاو و مەزھەبییەکان دەست واڵاتر دەبن و ئەوکات بە یاسا و شەرع پێگەی خۆیان قایمتر دەکەن.
    لە رووی نێودەوڵەتیشەوە، عێراق لە ئێستادا بە ئێرانی دووەم ناوزەند دەکرێت، لە حاڵەتێکی سەرگرتنی ئەو پرۆژەیەی ئەو پەرلەمانتارانەش، ئەوە عێراق دەبێتە کۆپیکراوی تەواوەتی ئێران، بەوەش قەیرانی زیاتر و ھەڕەشەی زیاتر روو لە وڵات دەکات.

    ئەگەرچی رەنگە سەرخستنی پرۆژەیەکی لەو جۆرە، کاری زۆری بوێیت بەڵام ئەو ڕاستیە دەردەخات کە ویستێکی زۆری لەسەرە، بۆیە ئەرکە لەسەر پەرلەمانتارە ئازادیخوازەکان و  چالاکوانان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ تەنانەت ئیسلامیەکانیش، کە گەورەتر لە بابەتەکە بڕوانن و بە رێکاری جۆراو جۆرە دژی ئەو پرۆژەیە بوەستنەوە، چونکە ئەو بابەتە نەک خزمەت بە دینی جوانی و ئاشتی ئیسلام ناکات بەڵکو دەبێتە فاکتەرێک و ھەنگاوێک بۆ ناشرینکردنی دینەکەمان و ئەنجامدانی دەیان کاری خراپەکاری و پرۆژەی مەترسیدار لە عێراق .
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: زەنگێکی مەترسیدار لە پەرلەمانی عێراقەوە Rating: 5 Reviewed By: لەلایەن دارین
    Scroll to Top