• نوێ

    کەرکوک..بڕیارێکی سەنتەری ڕۆشنبیری ناڕەزایی لێ دەکەوێتەوە


     کۆمەڵێک گروپ و کەسایەتی ڕۆژنامەنووس و ڕۆشنبیری کورد لەکەرکوک دژی بڕیارێکی سەنتەری ڕۆشنبیری کەرکوک هەڵوێستیان وەرگرت و بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە.


    لەبەیاننامەکەدا، کەکۆپییەکی بۆدەزگاکانی ڕاگەیاندن نێردراوە تیایدا ئاماژە بەوە کراوە، کە لەدوای ٢٠٠٣ ھیچ کاتێک ھێندەی ئێستا گەنجانی کەرکوک چالاک نەبوونە و سەرمەشقی چالاکییە ڕۆشنبیرییەکانی شارەکە نەبوونە.

    ئەوەشخراوەتە ڕوو، کە دەستێک ھەیە بۆکوژانەوەی و لەو چوارچێوەیەش دا سەنتەری ڕۆشنبیریی بڕیاری داوە بۆ ھەر کۆڕ و سیمینارێک بەلایەنی کەم بڕی پەنجا ھەزاردینار یاخود لەچالاکیی تر زۆر زیاتر وەک کرێی شوێن وەربگرن، ئەمەش بڕیارێکە بۆ لاوازکردن و ھەڵوەشانەوەی گروپەکە ڕۆشنبیرییەکانی تایبەت بەگەنجان، کەخۆبەخشانە و بێبەرامبە خزمەتی ئەم کەرکووکە دەکەن.

    لەبەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، کە ئەو بڕیارە بۆ دزینی پارەی گیرفانی گەنجانە و سەنتەری ڕۆشنبیریی دەکاتە ژێر پرسیاری جددییەوە، کە بۆچی دەیەوێت فەشەل بە شۆڕشی گەنجان بێنێت.

    لەکۆتایی بەیاننامەکە وەکو هەڵوێست لەدژی بڕیارەکەی سەنتەری ڕۆشبنیری کەرکوک باس لەوەکراوە، کە ئەو گرووپ و ڕێکخراو و ئەوکەسایەتیانەی دژی ئەم بڕیارە ناپەسەندەن و پاڵپشتی ھەڵوەشاندنەوەی دەکەن و هەڕەشەی ئەوەش دەکەن، کە ھەڵوێستی مەدەنیانەی تریشیان دەبێت.

    سەنتەری ڕۆشنبیری کەرکوک، دیارییەکی جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری پێشوتری عێراق بوو بۆڕۆشنبیرانی کەرکوک و ساڵی ٢٠١١ دەست بەدرووستکردنی کرا و ٥٠٪تێچووەکەی لەئەستۆی تاڵەبانی بوو، بڕەکەی تریشی حکومەتی عێراق و هەرێم دابینیان کرد و پاش هەشت ساڵ و لەبەهاری ساڵی ٢٠١٩ بەڕووی ڕۆشنبیران کرایەوە و تائێستا بەردەوام کار و چالاکی جۆراوجۆری تێدا ئەنجام دەدرێت.

    دەقی بەیاننامەکە...
    گیرفانی گەنجان، مەدۆشن.
    وەڵامێک بۆ بڕیارێکی خراپی سەنتەری ڕۆشنبیریی کەرکوک.
    لەدوای ٢٠٠٣ ھیچ کاتێک ھێندەی ئێستا گەنجان چالاک نەبوونە و سەرمەشقی چالاکییە ڕۆشنبیرییەکان نەبوونە.
    (بەس دەستێک ھەیە بۆکوژانەوەی).
    سەنتەری ڕۆشنبیریی بڕیاری داوە بۆ ھەر کۆڕ و سیمینارێک بەلایەنی کەم بڕی پەنجا ھەزاردینار یاخود لەچالاکیی تر زۆر زیاتر وەک کرێی شوێن وەربگرن، ئەمەش بڕیارێکە بۆ لاوازکردن و ھەڵوەشانەوەی گروپەکە ڕۆشنبیرییەکانی تایبەت بەگەنجان کەخۆبەخشانە و بێبەرامبە خزمەتی ئەم کەرکووکە دەکەن و ئەم بڕیارە بۆ دزینی پارەی گیرفانی گەنجانە و سەنتەری ڕۆشنبیریی دەکاتە ژێر پرسیاری جددییەوە کەبۆچی دەیەوێت فەشەل بە شۆڕشی گەنجان بێنێت.
    ئێمە وەکو گرووپ و ڕێکخراو و ئەوکەسایەتی و  ناومان ھاتووە دژی ئەم بڕیارە ناپەسەندەین و پاڵپشتی ھەڵوەشاندنەوەی دەکەین و ھەڵوێستی مەدەنیانەی تریشمان دەبێت.
    گرووپی شار.
    گرووپی شانۆی دیالۆگ.
    گرووپی ھۆشیاری گەنجان.
    گرووپی شانۆی غەریبان.
    گرووپی کۆڕەنگ
    ناوەندی کەرکوکی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان.
    ھەڤاڵ دارا
    بەشدارسەید
    موسلیم جەباری
    حەمەی شانۆ
    شاھین کەرکوکی- شاعیر
    محمدنجات- چالاکوان
    بڕوانیازی- ھونەرمەند
    یوسف کەرکوکی
    ھێرش جێماو
    محمد کەرکوکی
    ڕەشید ئەحمەد-شاعیر
    محمد نەسراڵڵە
    ڕاوێژ عەبداڵڵە
    سەلام ساڵح مجید
    ابراھیم محمد
    مامۆستا عەباس محمدشێخانی.
    ئامانج محمد زەنگەنە
    عمرعەلی کەڵوڕی
    لوقمان جەباری
    د.سیروان محێدین.
    ھاومەند نوری
    سەلمان عارف- مامۆستا
    ئەحمەدکەریم ڕەئوف
    سەراب ڕەشد-نوسەر
    گۆران نازم
    نەوزادکەرکوکی
    ئەحمەد احسان عەلی
    عەبداڵڵە ئازاد
    ئامادکەرکوکی
    سەفاکەڵھوڕی
    ابراھیم محمد
    فوادجلیل شوانی
    ھاوسەرمقداد
    محمدجاسم
    یحی ڕەشید
    ڕابەر ئازاد
    بڕوا دڵشاد
    ڕێباز ئەحمەد
    ئاکۆ سەرکەوت
    ئاکام وەزیری
    ئەسوەد فایەق
    شێخ کاوە پشتیوان ئەکبەر
    ھیواحەسەن
    علی نعمان کریم
    ھەڵمەت ھۆشیار
    قانع ڕەشید
    ھیواحسن ئەمین
    ڕەھەند ڕەوا
    م.محمدگۆڵدەرەیی
    نەوزادعریف ڕەمەزان
    شێرزاد سعید
    اسکندر سلیم
    بڕوا کاکەڕەش
    مزەفەر حەمزە
    مستەفا  جاف
    ئەم بەڕێزانە لەڕێگەی فەیسبووکەوە پاڵپشتی و دژی ئەو بڕیارە بوون.
    ئەگەر تۆش دەتەوێت پاڵپشتی دەربڕین ناوی خۆت زیاد بکە و لەفەیسبووکی بڵاوی بکەرەوە.
    ئەمە یەکەمیین ھەڵوێستی مەدەنیانەیە.
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: کەرکوک..بڕیارێکی سەنتەری ڕۆشنبیری ناڕەزایی لێ دەکەوێتەوە Rating: 5 Reviewed By: لەلایەن دارین
    Scroll to Top