• نوێ

    «سەگدڵ» لەگەڵ «٥» شرۆڤە. (بەم نزیکانە لە ناوەندى "ئەدیبان"ـەوە)

    «سەگدڵ» لەگەڵ «٥» شرۆڤە. (بەم نزیکانە لە ناوەندى "ئەدیبان"ـەوە)

    بەناوبانگترین بەرهەمى تەنزى ڕەخنەیی بۆڵگاکۆف، ڕۆمانى سەگدڵە. ئەم بەرهەمە بە هیچ شێوەیەک لە سەردەمى ژیانى نووسەردا مۆڵەتى چاپکردنى نەبوو و هەر کەسێکیش کە دەیخوێندەوە، لەتاو ڕاشکاوییە «دژەشۆڕشییەکە»ى، ترسى لێ دەنیشت. تەنانەت ڕۆژگارى ئێمەش لەنێو بەرهەمە گرنگەکانى بۆڵگاکۆفدا سەگدڵ دواهەمین بەرهەم بوو کە بڵاو کرایەوە، چونکە تا دەیەى ١٩٧٠ و تەنانەت تا سەرەتاکانى دەیەى ١٩٨٠، ئەم کتێبە بە بەرهەمێک دادەنرا کە هەموو پایەکانى دەلەرزاندن و وێناى ناڕاستەقینەى بۆڵگاکۆفى (کە ڕەخنەگرانى سەردەمى سەرکوتکردن و چەقبەستوویی دروستیان کردبوو و ئەویان بە نووسەرێک لە قەڵەم دەدا کە بە شێوەى تایبەت و ئاڵۆزى خۆى هاوکاریی شۆڕش دەکات) بە درۆ دەخستەوە. ئەم بەرهەمە ئەمڕۆکەش زیاتر وەک بەرهەمێکى تەواو سیاسى چاوى لێ دەکرێت کە تێیدا، سیماى شاریکۆف، نووسخەى پرۆلیتاریایە؛ وشەى پرۆلیتاریا تەنانەت خودى سەگە «ئێجگار لەبەردڵان»ـەکەش دەترسێنێت و پەستى دەکات؛ پرۆفیسۆر پریابراژێنسکى کە «بۆرژوا»یەکى تەواوە، زۆر زیاتر لە شێڤاندەرى شۆڕشپەسەند و دەستوپێوەندەکەى سۆز و هاوڕایی خوێنەر ڕادەکێشێت؛ پرۆفیسۆر کتێبە شۆڕشگێڕانەکان دەخاتە ئاگرەوە و ڕێکارەکەى خۆى بۆ لەدژوەستانەوەى وێرانى دەخاتە شوێن نوسخەى گشتیی «دابەشکردنى هەموو شتێک»: کەسێک خەریکى کارى نەشتەرگەرى بێت و ئەوى دیکەش پاککردنەوەى عەمبارەکان، نەک بچێت سەرقاڵى گوتنى سروودى شۆڕشگێڕانە بێت. بۆچوونێکى زۆر هەیە لەسەر ئەوەى کە ئەم کتێبە داشۆرینێکى سیاسییە و تێیدا کەسایەتیی مێژوویی ڕاستەقینە بوونیان هەیە، بەڵام ئەم ڕێدۆزە، سەربارى خەوشدارییەکەى، کەموکورتییەکى دیکەشى هەیە: ڕەخنەگران بە لەبەرچاوگرتنى ڕۆمانى سەگدڵ وەک داشۆرینێکى سیاسى، لە ناوەڕۆکە قووڵە فەلسەفییەکەى بێئاگا دەبوون. با قسەى خودى بۆڵگاکۆف بهێنینەوە یاد: «... نووسینى داشۆرین بۆ شۆڕش، لەبەر بەرفراوانییە بێڕادەکەى، نەکردەیە.» (بۆڵگاکۆف ئەم قسەیەى لەبارەى بەرهەمێکى دیکەیەوە کردبوو، واتە دوورگەى ئەرخەوانى). بە دەربڕینێکى دى، بە بۆچوونى نووسەر، ئەندازەى فرە گەورەى کارەساتەکان، پێویستى بە شێوازگەلى دیکەى هونەرى هەبوو بۆ وێناندن.
    بۆڵگاکۆف بە درێژایی ژیانى هونەریی خۆى، سێ جار دەستى دایە بابەتگەلى خەیاڵیی هاوشێوە. لە چیرۆکەکانى سەگدڵ و هێ
    وەرگێرانی بۆ کوردی :کەیوان هەورامی
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: «سەگدڵ» لەگەڵ «٥» شرۆڤە. (بەم نزیکانە لە ناوەندى "ئەدیبان"ـەوە) Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top