• نوێ

    کازم ساهیر نهێنیەکانی ژیانی خۆی و خێزانەکەی ئاشکرا دەکات

     کازم ساهیر نهێنیەکانی ژیانی خۆی و خێزانەکەی ئاشکرا دەکات



    گۆرانیبێژی بەناوبانگی عیراقی کازم ساهیر، بۆ ساڵی نوێ بۆ یەکەمجار دەربارەی ژیانی خۆی و خێزانەکەی کتێبێک بڵاودەکاتەوە.


    بەپێی زانیارییەکانی حسێن جەبار برای کازم ساهیر، لە ئێستادا کازم چیرۆکی ژیانی دەربارەی خۆی و خێزانەکەی لە کتێبکێکدا کۆکردووەتەوە لە ژێرا ناونیشانی "کازم ساهیر و خێزانەکەی" بڕیارە مانگی یەکی ساڵی 2021 بڵاوبکرێتەوە.


    هاوکات براکەی کازم ساهیر لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبوک ئاماژە دەدات بەوەی "کە ماوەی دوو ساڵی پێچووە تا ئەم کتێبە پێکەوە بەرهەمبهێنن و زیاتر لە 400 لاپەڕەیە، بەوپەڕی تواناوە هەوڵیانداوە کە بەشێوەیەکی راستگۆیانە باس لە بەسەرهاتەکان بکەن.


    دوابەدوای بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هەوادارێکی زۆری کازم ساهیر، بەپەرۆشەوە باسیان لەوەکرد کە چاوەڕێن تا ئەو کتێبە بەنرخە بخوێننەوە، تا زیاتر ئاشنای سەرکەوتنی کازم ساهیر و چیرۆکی خێزانەکەی بن.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: کازم ساهیر نهێنیەکانی ژیانی خۆی و خێزانەکەی ئاشکرا دەکات Rating: 5 Reviewed By: hawraman mohammed
    Scroll to Top