• نوێ

    ڕووی تفەنگەکەت بکەرەسنگی منی باوک!

     ڕووی تفەنگەکەت بکەرەسنگی منی باوک!

    هونەر گۆپتەپەیی


    ...

      تفەنگەکەت بەرزکەوەو ڕووی کەرە من ،ئەو نازانێ مردن چییە ! ئەونایەوێیت ئێستا بمرێت! ئەوبەس ئەیەوێیت دڵ خۆشبێت و پارەی پێ بێت و مۆبایلێکی باش و جلێکی جوان و خۆشەویستێکی هەبێت شەوانە قسەی لەگەڵ بکات. ڕووی کەرەمن و بەئاراستەی دڵم گولەکە بتەقێنە. تامەرگی جگەر گۆشەکەم نەبینم. ڕووی کەمن و ژیانم لێ بسێنەوە چوونکە بەرگەی نەمانی ڕۆڵەکەم ناگرم، تۆنازانی جگەر گۆشەکەم چەند شەرمنە، پێی شەرمە ڕووکاتە گیرفانی خاڵیم و بڵێ باوکە هاوڕێکانم چاوەڕێمن. پێی شەرمە ڕوو کاتە ڕووم و بڵێ باوکە کوا مانگانەکەم لەمووچەکەت. ئاگام لێیە بەشەرمەوە ئەچێتە لای دایکی و ئەڵێ ئەگەر پارەت پێیە شتێکم بەرێ ئیشێک بدۆزمەوە بۆت ئەگێرمەوە. ڕووی مەکە ئەو وەرە لەسەر دڵی منیدە ئەی سەرباز، ئەو لەتاو سفرە خاڵیە کەی باوکی هاوارە کات،لەداخی کرێی مانگانەی خانوەکەیان بەرد دەهاوێ، لەتاو بێ پۆشاکی و بێ پێیڵاوی خوشکە بچووکەکەی شووشەی بیناکەتان ئەشکێینێت، ڕووی مەکە ئەو تووبی خودا بەرگەی جەرگ سووتان ناگرم ،بەرگەی هاوارو وناڵەی دایکی ناگرم ڕووم تێکات و بڵێ کوڕەکەشم کوژرا، ئەو مەکوژە ئاخر من جۆن دڵی دایکی بدەمەوە چۆن بەخوشکەکەی بڵێم ئارام بە، چۆن خۆشەویستەکەی بدۆزمەوە و بچم سەرەخۆشی لێ بکەم .چۆن هەموو خەونە بەدی نەهاتوەکانی بۆبێنمەدی، بەڵێن بێت بەڵێنی مەردانە تفەنگەکەت ڕووکەرە من ئەگەر هەمووشووشەی پەنجەرەو دائیرەکەم بۆچاک نەکردنەوە بیتەقێنەو کۆتایی بەژیانم بێنە،

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ڕووی تفەنگەکەت بکەرەسنگی منی باوک! Rating: 5 Reviewed By: hawraman mohammed
    Scroll to Top