• نوێ

    ئایا کیم کارداشیان و هاوسەرەکەی جیابوونەتەوە؟

    ئایا کیم کارداشیان و هاوسەرەکەی جیابوونەتەوە؟



    دەوترێت ئەستێرەی تەلەفیزیۆنی کیم کارداشیان و هاوسەرەکەی کانییە وێست گۆرانیبێژی راپەری ئەمریکی، لە دوو ماڵی جیادا ژیان دەکەن، ئەمەش گومان لە مانەوەی پەیوەندی هاوسەرگیریان دروست دەکات.


    بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەکان سەرچاوەیەکی نزیک لە خێزانی کیم کارداشیان رایگەیاندووە "کە کیم و هاوسەرەکەی کانییە وێست بە جیا دەژین، لەگەڵ ئەوەشدا کیم زۆر ئاسوودەیە و بە پەرۆشەوە سەرقاڵی کارەکانیەتی"


    کیم کارداشیان و کانییە وێست ماوەی شەش ساڵە واتە لە 2014ەوە ژیانی هاوسەرگیریان پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵن، لە ماوەی رابردوودا بەهۆی خۆ کاندید کردنی کانییە وێستەوە بۆ سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەنگۆی زۆر هەبوو کە پەیوەندییان تێکچووە.


    هەندێک لە سەرچاوەکان ئاماژەش دەدەن بەوەی لە مانگی ئۆگستۆسی ئەمساڵدا پەیوەندی نێوان کیم و هاوسەرەکەی گەیشتووەتە دادگا، بەڵام دواتر تەواوی ئەم هەواڵانە بە درۆ خرانەوە.


    بەگوێرەی هەواڵەکەی گۆڤاری پیوپڵی ئەمریکی کیم هەموو شتێک دەکات تەنها لەپێناو خۆشبەختی منداڵەکانی، هاوکات نایەوێت باسی تایبەتی ژیانی ببێتە بابەتی سۆشیال میدیا و راگەیاندنەکان، ئێستاش دیارنییە بەتەواوی کیم و کانییە وێست جیابوونەتەوە یان دوو هاوسەری دوورن؟

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ئایا کیم کارداشیان و هاوسەرەکەی جیابوونەتەوە؟ Rating: 5 Reviewed By: hawraman mohammed
    Scroll to Top