• نوێ

    ساڵی نوێت پیرۆز...

     ساڵی نوێت پیرۆز...



    وا بڕیارە.. ئەڵێن گوایە

    ئا لەم شەوی سەری ساڵە

    دیدەنیم کەی..

    حەسرەتی ڕۆژانی نەبوونیت

    بە ماچێ قەرەبوو کەی!.


    وابڕیارە.. بێیت و 

    ئالەم ژوورە تاریکەدا بم ڕفێنی

    لەگەڵ خۆتدا بم بەیت

    بەئاسمانی شاردا..

    هەر..وەکو"با" بم سوڕێنی


    بڕیارە.. بێیت

    ڕەنگە ئەمشەو

    کۆتا..شەوی خەمەکان بێ

    پێکێک..بادەی لێوەکانت

    دیاری سەری ساڵی نوێ بێ


    لەپاش ساڵێ چاوەڕوانی و

    دەرد و خەم..

    هاتنت دەبێ بە مەرهەم


    دیدەنیم کە...

    دیدەنی تۆ..بیرم دەخا

    ناخۆشی و،دەردی ڕابردوو..

    ئازاری ساڵی کۆچ کردوو!


    بیرم دەخا..

    چەنێ ئەشکی چاوم ڕشتووە

    چەند ڕۆژگاری تاڵم چەشتووە


    گیانم..

    بۆ من بەسە دڵت لام بێ و،

     منت بوێت

    دیاری منیش بۆ سەری ساڵ

    "خۆشم دەوێیت".


    ڕێبین حەوێز

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ساڵی نوێت پیرۆز... Rating: 5 Reviewed By: hawraman mohammed
    Scroll to Top