• نوێ

    من دەمەوێ ببمە هەور




     من دەمەوێ ببمە هەور

    ڕازی دڵم ببارێنم

    لەئامێزی عیشقی تۆدا

    خەمیشت بۆ بلاوێنم


    گیانە بۆمن چرای شەوی

    تۆ ببینم لەهەر شوێنێ

    ڕۆژ لەڕۆژێ شیرن تری

    لەبەرچاوما لەچاو دوێنێ


    خۆ دەشزانی تۆم خۆش دەوێ

    تۆش نازدەکەی بەڕۆژ و شەو 

    شەرمێ لەوردە نیگای تۆ

    دەمبا بەرەو باوەشی خەو


    بانگت دەکەم بێ دەنگ دەبی

    بەمەکرەوە لێم ئەڕوانی

    بزەی لێوت بۆم دەڕژێنێ

    هەست و سۆزو میهرەبانی


    تۆ خۆشبەختی بۆ دنیای من

    خودا تۆی بەمن بەخشیوە

    تا تۆم هەبێ کوا خەم لەژین

    ڕێگای منی پێزانیوە



    نالی خۆشناو

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: من دەمەوێ ببمە هەور Rating: 5 Reviewed By: hawraman mohammed
    Scroll to Top